پێشنووێژ/pêşnuwêj: نتـ:[ زەن][ پێش+ نووێژ]

1 – بەرنوێژ، پێشەوا. 

2 – [ ئاکـ ] پێشنیوەڕۆ : کاتی پێشنوێژی.

پێشنووێژکە/pêşnuwêjke: نتـ:[ زەن][ پێش+ نووێژ+ کە] مینبەر، سەکۆ.

پێشنووێژی/pêşnuwê: نچ:[ زەن][ پێش+ نووێژ+ ئی] پیشە و کردەوەی پێشنوێژ. (امام).

.

.

__________________________
پێشنوێژ¹/pêşnwêj: نتـ:[ پێش+ نوێژ] بەرنوێژ، وەرنما، ئیمامی جەماعەت : مەلا یان کەسێکی دیکە کە لەکاتی نوێژی جەماعەت لە پێشەوەی نوێژکەران ڕادەوەستێت و نوێژ بەڕیوە دەبات.

پێشنوێژی/pêşnwê: نچ:[ پێش+ نوێژ+ئی] کار وڕیبەرایەتی کەسی پێشنوێژ.

.

.

__________________________

پێشنوێژ²/pêşnwêj: ئاکتـ:[ پێش+ نوێژ]

1 –  کاتی بەر لەنوێژی نیووەڕۆ، بەر لەنیووەڕۆ. >< پاشنوێژ.

::  پێشنوێژیێ دێم سەرێکتان لێدەدەم.

2 – کاتی بەر لەنوێژەکانی دیکە.

:: پێشنوێژی شێوان وەرە.

.

.

.

.