جقە¹/ciqe: ن:[ باڵ]
1 – پەیتووكە، کڵک هەڵتەکێنە، فیسقە، بەرگابیلە، سۆفیلکە، شوان خەلەتێنە، ترترواسک : جۆرە چۆلەکەیەکی بۆرەڵووکەیە لە پاساری کەمێک گەورەترە و جقەدارە : تاجدارە، کە هەڵفڕێت زۆر ناڕوات و دەنیشێتەوە، بەزۆری لەسەر ڕێگایاندا.
2 – بریتییە لەو قامکە ڕاستەی، کە لە پێی کەڵەباب دەردێت لە ژوورووی پەنجەکانیەوە کە( خرت) بوو.
3 – پەرێکی جوانی تاووس و ئیترە گەورە پیاوان لەسەرپێچی خۆیانی دەدەن.
4 – نیشان، تاج: چەند پەڕێکی قیت و قنجە بەسەرسەری هەندێک پەلەووڕانەوە.
5 – [ ڕۆژ] لییس : هێلانەی مریشكانە لەسەر دار و پووش و هەڵاشی دروستدەكرێت، پێویستە جێگاكە بڵندبێت.
.
جقەتۆڕە/ciqetoře: نتـ:[ ڕۆژ] سیکەی تۆرەی باڵندە و ئیتر.
جقەشینە¹/ciqeşîne: نتـ:[ دەر] بەفرەشینە.
جقەشینە²/ciqeşîne: نتـ:[ باڵ] کاسەڵە شینکە : باڵندەیەکە.
.
___________________
جقە²/ciqe: ن:[ ڕوو][ ئەردە] گوڵی بادامییە، گوڵبادام.
بێجقە/bêciqe: ئانتـ:[ بێ+ جقە] بێنیشان، سادە.
.
.
___________________
جقە³/ciqe: ن:[ دەنگ] نکاندن لە ژێر کۆڵ و باری گراندا.
.
.
_____________________
جقە4/ciqe: ن:[ مەلیش] مەنجەڵ.
.
.
.
.