جقە¹/ciqe: ن:[ باڵ]

1 – پەیتووكە، کڵک هەڵتەکێنە، فیسقە، بەرگابیلە، سۆفیلکە، شوان خەلەتێنە، ترترواسک : جۆرە  چۆلەکەیەکی بۆرەڵووکەیە لە پاساری کەمێک گەورەترە و جقەدارە : تاجدارە، کە هەڵفڕێت زۆر ناڕوات و دەنیشێتەوە، بەزۆری لەسەر ڕێگایاندا.

2 –  بریتییە لەو قامکە ڕاستەی، کە لە پێی کەڵەباب دەردێت لە ژوورووی پەنجەکانیەوە کە( خرت) بوو.

3 – پەرێکی جوانی تاووس و ئیترە گەورە پیاوان لەسەرپێچی خۆیانی دەدەن.

4 – نیشان، تاج: چەند پەڕێکی قیت و قنجە بەسەرسەری هەندێک پەلەووڕانەوە.

5 – [ ڕۆژ] لییس : هێلانەی مریشكانە لەسەر دار و پووش و هەڵاشی دروستدەكرێت، پێویستە جێگاكە بڵندبێت.

.

جقەتۆڕە/ciqetoře: نتـ:[ ڕۆژ] سیکەی تۆرەی باڵندە و ئیتر.

جقەشینە¹/ciqeşîne: نتـ:[ دەر] بەفرەشینە.

جقەشینە²/ciqeşîne: نتـ:[ باڵ] کاسەڵە شینکە : باڵندەیەکە.

.

___________________

جقە²/ciqe: ن:[ ڕوو][ ئەردە] گوڵی بادامییە، گوڵبادام.

بێجقە/bêciqe: ئانتـ:[ بێ+ جقە] بێنیشان، سادە.

.

.

___________________
جقە³/ciqe: ن:[ دەنگ] نکاندن لە ژێر کۆڵ و باری گراندا.

.

.

_____________________
جقە4/ciqe: ن:[ مەلیش] مەنجەڵ.

.

.

.

.