بلچ/bilç: ن:[ ڕوو] بووهیشک، گێووژ، گوێژ، گێوژ، گویژ، گڤویشک : به‌ری دار بلچە، بە ئەندازە نۆک گه‌وره‌تره. سەرەتا گوشتی بەرەکەی ڕەنگی سەوزە و کە پێدەگات دەبێت بە زەرد یان سوور دەبێت و پاشان ڕەش هەڵدەگەڕێت. واتا لە مانگی پێنجی زاینی گوڵی دەکات و بەرەکەی لە وەرزی پاییز دەگات.

:: جووتیاری کورد ئێژێ بۆ چنینی بڵچ دوای ئەوڵین بارانی پایزە دوو خۆشە.

بلچ/biliç: نتـ:[ ڕوو] ئەزگیل _ ئێزگیل، بلە‏ت، به‌له‌چ، بلج، بلیک، بووهیشک، پرچەکۆڵ، پڵچ، تەنگیز، دیژەڵە، کیژ، گەوژ، گەووژ، گەیرچ، گەیشک، گڤویشک، گڤیژ، گڤیش، گڤیشک، گوج، گوریج، گوژ – گۊژ، گوشک، گۆشک، گوڤیشک، گومش، گووژ، گوویشک – گویشک، گوهووشک، گوهیژ، گوهیشک، گوج، گۊج، گوویشک، گوریج، گوێج، گۆیجە، گۆیژ، گوێژ، گویژەکەژیی، گوێژەمازەنی، گۆییژ، گێوژ، گیج، گیچ، گیرچ، گیژۆک، گیژەلە.

دار بلچ/dar biliç: نتـ:[ ڕوو] داری گێژۆک : دارێکی خۆڕسکە چوڵگه‌یه‌ لە تیرەی( گوڵ سوورەکان : Rosaceae). لق و پۆپی دڕکنه‌؛ گوڵێکی چه‌رموو دەگرێت. بەرزییەکەی دەگاتە 3 – 10 مەتر،؛ له‌ نێو به‌ره‌که‌شیدا چه‌ند دانه‌ ناوکه‌ی ڕه‌ق هه‌یه‌. لە جیهاندا پتر لە 200 جۆری جیاوازی هەیە.[ Bot : Cratagus Melanocarpa، Crataegus Oxyacantha ] یان [ LATIN: – CRATAEGUS AZAROLUS – CRATAEGUS MELANOCARPA]

بلچینە/bilçîne: نتـ:[ ڕوو] لەگوێژ دا. 

بلچیۆ/bilçiyo: نتـ:[ ڕوو] بەگوێژەوە. 

بلچی زەرد/bilçî zerd: نتـ:[ ڕوو] گۆیژە زەردە دەنکەتۆوی تێدایە.

بلچی سوور/bilçî sûr: نتـ:[ ڕوو] گۆیژە سوورە.

بلچی/bilçî: ن:[ ڕوو][ هـ] گێووژ، گوێژ.

.

ڕێلی/řêlî: ن:[ ڕوو] جۆرێکە لە تیرەی گوڵ سوورەکان. 

.

.

.

.