سێبەر/sêber: ن:
1 . ساگات(کهـ)، سای، سایە، سایی( هـ)، ساییک، سەی، سەهین، سه_سها_ سیه( کباک، زاخ)، سێوەر، چۆلک، نیسێ : جۆرە تارماییێکە، کە پەیدا دەبێت بە قەبارەیێک کە بەری ڕووناکی بگرێت.{ وشەنامە، ل، 582}
2 . تارمایی، شەبەنگ : قەبارە و تاریکایی شت، بێ تاو، سپی ڕۆژ.
بریتییە لە سێ تەڵاقەی ژن.
:: سێبەرکراو : ڕەشکراو.
3 . کۆلیب، کەپر، داڵدە.
سێبەرئاسا/sêberasa: نتـ: وەک سێبەر.
سێبەردار/sêberdar: ئانتـ: بەسایە، سایەدار، بەرسایە.
سێبەرداری/sêberdarî: نچ: سایەداری.
سێبەرکردن/sêberkirdin: کتپ:[ سێبەر+ کردن] سایەکردن.
سێبەرلێکردن/sêberlêkirdin: ن:
سێبەری مانگ لەڕۆژگیران/sêberî mang leřojgîran: ن:
سێبەری هەور/sêberî hewir: نتـ:
زڕەسێبەر/ziřesêber: نتـ:[ زڕ+ ئە+ سێبەر]
نیوچەسێبەر/nîwçesêber: نتـ:[ نیوچە+ سێبەر]
سێبەڕێ/sêbeřê: نتـ: ناوی ڕژنێکییە. چیرۆکی سێبەری و خەسووی ناودارە.{ گیو، ل، 608}.
.
.
_____________
سێبەر/sêber: نتـ:[ ژمارە][ سێ+ بەر] سێجار، سێقات، سێڕوو.
.
.
______________________
سێبەر/sêber: نتـ:[ ئاین][ سێ+ بەر( بەرد)] بریتی لە سێ تەڵاقەی ژن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 453}.
.
.
.
.