بۆنخۆشکە/bonxoşke: ن:[ ڕوو] رەیحانە کێویلە : گیایەکی بۆنخۆشە، نیو مەترێک بڵنددەبێتەوە، لاسکی درێژە و لقوپۆی چڕوپڕە، گوڵی لەگوڵە بەیبوونە دەچێت، شیرەیەکی لێدەگیرێت زۆر تاڵە، ژەهرە. جاران بۆ تیمارکردنی ئیفلیجی، لۆغە، لەرزۆکی، فێداری، نەخۆشی گەدە و کرمی ناوزگ یان لەگەڵ شیرێژ یان ماستی ترش بە تێکەڵاوی لەسەرشوێنی مارانگەزتەی دادەنرا. 

.

.

.

.