تات ¹ /tat: ن:[ جێۆ][ تاخت، تەخت]
1 – تاس، تەرت، سەلبەند، فەرش، سو، زرلات، کانگێر( هـ)، هیم، بەردەنما، تێت بەردی ساف و لووس پان و درێژ بۆ نوێژ لەسەرکردن یان مردوو لەسەرشووشتن لە دەم حەوزی مزگەوت یان کانی دادەندرێ.
2 – تەخت و ڕاستایی.
تێبینی |
وشەی تات هەمان وشەی تەخت _ ە کە هەندێک مانای لە قاوە و مانای تایبەتی تەختەبەردی بەخۆهە گرتووە}{ نانەوازادە} |
تاتە بەرد. زەوییەکە تاتە : تاشراوە و زرگ و هەڵاتی تێدا نیە.{ ج. نەبەز} |
3 – زەردوماهـ : شاخی هەڵەمووت و یەکپارچەی بەرد.
تاتەبەرد/tateberd: نتـ:[ تات+ ئە+ بەرد] تات، لات، تا : بەردی تەنکی پانی گەورە، تەختەبەرد، کەڤری پان و لووس بۆنوێژکردن لەسەری.
تاتەشۆر/tateşor: نتـ:[ تات+ ئە+ شۆر( شۆردن)] پاشۆر، تەتەشۆر ، تەختەشۆر، تاتەشوار، مەشفەن، مەفشەن : تەختەی بەردی جێگەی مردوو لەسەر شووشتن.
تاتەشوار/tateşwar: نتـ :[ تات+ ئە+ شوار( شۆردن)] تاتەشۆر: بەردێکی پان و درێژە یا تەختەیەک کەلە دەم حەوزی مزگەوت یا لەگۆڕخانەدا دەی دەنێن و مردووی لە سەردەشۆن.
{
کاکە مەمیان بردە سەر تاتەشوارێ و شۆراوە
هەڵیانگرت بۆ گۆڕخانان لەوێ تەسلیم بەخاکێ کراوە
}{ مان. ل.77}.
تاتک/tatik: نتـ:[ تات+ ک] تەختک، تاتەبەرد : بەردێکی پان ە لە نێو خاکێدا و هەند ێکی لەدەرەوەیە.
:: مەساڤاری خووە لسەر تاتێ کوتایە.
تاتی گڵێنە/tatî giľêne: ن:
.
.
____________________
تات ² /tat: ن:[ هـ][ سانسکریت : تاتا] باب، باووک.
تێبینی |
سەرنجی وشەی فاتەر : vater ئەڵمانی یان فاثەر: father ئێنگلیزی بدرێت، کە دەنگی ( ت : t ) و ( ف : f \ ا ) جێ یەکیان گرتووەتەوە}{ ج. نەبەز}. |
تاتە/tate: ن:[ سان: تاتە، تاتی، کباش : تاتگ، تاتە( مامە)]
1 – [ هـ] باب، باووک.
2 – [ ئەردە] شووی تایەن، مێردی دایەن، تاتی.
3 – [ ئەردە] نۆکەری پیر، غوڵامی پیر.
4 – [ کباش] برای بڕووک، مام، مامۆ.
تاتەزا/tateza: نتـ:[ کباش][ تاتە+ زا(زایین)] ئامۆزا، فرزەندی مام، بچوکی ئاپۆ.
تاتزا/tatza: نتـ:[ تات( تاتە)+زا] تاتەزا.
تاتک/tatik: نتـ:[ فە، شوا] مام، مەموو، برای باب، ئاپ.
تاتگ/tatig: نتـ:[ کباش] برای باووک، مام.
تاتۆ/tato: ن:[ هـ][ تات+ ئۆ] باووک، بابە، باڤ : نێرینەیەکە کە منداڵی لێبکەوێتەوە.
تاتی/tatî: ن:[ ئەردە] شووی تایەن، تاتە.
.
.
__________________
تاتە ³ /tate: ن:[ گگ]
1 – خوشکی گەورە.
2 – باوکی شیری، شووی تایەن : مێردی ژنێکی مەمک تایەنە، کە بۆ منداڵەکەی بەخێوی دەکات، دەبێتە تاتە.
تاتک/tatik: ن: تاتی، خوشکی گەورە، خۆها مەزن.
.
.
_____________________
تات 4 /tat: ن:[ کباک] تۆتە.
تاتی/tatî: ن:[ زا] تۆتە.
تاتی/tatî: ن:[ ئەردە] شووی تایەن، تاتە.
تاتی کردن/tatî kirdin: کتپ: وەسەر پێکەوتنی منداڵی چووکە و ڕۆیشتنی.
بەتات/betat: ئان:
.
.
__________________________
تات 5 /tat: ن:[ توێ] حاڵی ژنێک کە ئێسکێکی بچووک دەنێو شەرمیدا بەری منداڵدانی گرتبێت.
{ گۆیا پیاو ناتوانێ بەسانایی دەگەڵ ئەو جۆرە ژانە نزیکی بکات ودەبێت بە جەڕاحی ئەم ئێسکە لابەن، بۆ زیاتر زانین بڕوانە بن}.
.
.
_________________________
تات 6 /tat: ن: نمەد، كولاڤ، لباد.
تاتی/tatî: نتـ:[ هـ][کباک]
1 – لبادی ڕاخستن، نمەد، تەخت.
2 – کوتێکی دریژ و باریکی چەرم.
تاتی هەستی/tatî hesatî: نتـ:[ تاتی+ هەستی] لبادگێڕان بە لوولدراوی لە کارگەدا.
.
.
__________________
تات 7 /tat: ن: عارەب، عەرەو.
تاتک/tatik: نتـ:[ تات+ ک] حارەب، ئارەو، تات، زمانی ئارەوی.
تاتی/tatî: نتـ:[ ڕێز][ تات+ ئی] سەر و ژێری پیتی نووسراوەی زمانگەلی وەک عەرەبی و فارسی.
.
.
.
.