سەرپشک/serpişik: نتـ:[ سەر+ پشک]

1 – بەشکار : کەسێکە بەشان دابەشێت.

2 – تەرخان، ناڤبڕ، سەربەست.  

3 – برنجی : چشتێکی زۆرباشە و لە ناو چەند چشتێکی تردا. کە پشک ئاوێژرابێت و وەبەر یەکێکی کەوتبێت. 

سەرپشکایەتی/serpişikayetî: نچ:[ سەرپشک+ ئایەتی] مافی تایبەتی. 

سەرپشک بوون/serpişik bûn: کتپ:[ سەرپشک+ بوون]

سەرپشک کران/serpişik kiran: کتپ:[ سەرپشک+ کران]

:: قوتانخانەکانی شاری سلێمانی سەرپشک دەکرێن لە دەوام کردن.{ سبەی}  

سەرپشک کردن/serpişik kirdin: کتپ:[ سەرپشک+ کردن] ئازادکردن، سەربەست کردن. 

سەرپشک نەبوون/serpişik nebûn: کتپ:[ سەرپشک+ بوون]

سەرپشک نەکردن/serpişik nekirdin: کتپ:[ سەرپشک+ نەکردن] سەربەست نەکردن. 

سەرپشکی/serpişikî: نتـ:[ سەرپشک+ ی] بەشکاری، تەرخانی. 

.

.

.

.