بۆڕ/boř: ن: جێگایەکی فێنکەلە ژێر گەڵاو پووشدا میوەی تێدا هەڵ دەگیڕێت.

بۆڕ/boř: ئان: گیر.

بۆڕبوون/bořbûn: کتن: گیربوون

:: مام پیرۆت بۆڕبووە. 

بۆڕخواردن/boř xwardin: کتن: تێکشکان، ژێرکەوتن، قسەپێ نەمان.

:: بۆڕت خوارد.

2 – زەبوون بوونی یەکێک لە یاریەکدا.

بۆڕدان/bořdan: کتن: زەبوون کردنی یەکێک

:: مرۆڤی بێڤاچ زوو بۆڕ دەدرێت.

.

.

__________________ 

بۆڕ/boř: ن:[ دەنگ] گڕوگەورە.

بۆڕان/bořan: کتن: دەنگ دەرکردنی دەنگی گڕ.

بۆڕاندن/bořandin: کتپ:

1 – دەنگی خۆ دەرخستنی وولاخ

:: بۆڕاندنی گا و گامێش.

2 – دەنگ دەرهاتنی مرۆڤ وەک گا

:: دارێکیان لێ دا وەک گا بۆڕاندی.

بۆڕە/boře: ن: دەنگی بەرزی ڕەشە وولاخ.

بۆڕەبۆڕ/bořeboř: ئان: بۆڕەی یەک لەدوای یەک.

بۆڕبوون/bořbûn: کتن: گڕبوونی دەنگی کوڕی هەرزەکار.  

بۆڕین/bořîn: کتن، ن:

1 – بۆڕەبۆڕکردن.

2 – هەڵگەڕانی شیر.

.

.

.

.