بنەفش/binefiş: ن:[ ڕوو][ هیند : banafsha، banaksa][ کباک، زا] وەنەوش : دەوەنێکی بڵاوەیە لە سەر زەوی، ساڵی دوو وەرز لەبەهاروپڕیز  گوڵدەگرێت، گوڵەکەی بۆنخووشە وڕەنگی وەنەوشەیی هەیە[ Bot : Viola Odorate

پۆلێنکردنی زانستی 
فەرمانڕەوایی پۆل پلە تیرە/پەل جۆر
جیهانی ڕووەک گوڵدارەکان  وەنەوشەییەکان وەنەوشەیی بنەفش

بنەفشە بەلەک/binefişe belek: نتـ:[ ڕوو] وەنەوشی چەرمووی، وەنەوشەی سێ ڕەنگ[ Bot : Viola tricolor ]. 

پۆلێنکردنی زانستی 
فەرمانڕەوایی پۆل پلە تیرە/پەل جۆر
جیهانی ڕووەک گوڵدارەکان  وەنەوشەییەکان وەنەوشەیی بنەفش

بنەفشۆک/binefişok: ن:[ ڕوو] گوڵێکە بەڕووخسار لەگوڵە وەنەوشە دەکات.  

بنەفشی/binefişî: نچ:[ ڕوو] وەنەوشەی.

.

.

.

.