دەشت/deşt: ن:[ جێۆ] ئاران، بیاوان _ بیابان، سەپاڵ، زەوی ڕاست، زەوی نەرمان، کاکی. [ ئینگـ : Plain]

:: دەشتێکی ووشک و بێئاو.

دەشتان/deştan: نتـ: زەوی گۆڕ، زەمینی ڕاست.

دەشتانی/deştanî: نچ:[ دەشتان+ ئی] زەمینی گۆڕ و تەخت.

دەشتایی/deştayî: نچ:[ دەشت+ ئایی] پادەشتی، هاماری، ڕاستی و گۆڕایی زەویی.

دەشتایی لەبەرزی/deştayî le berzî: نتـ: بانۆ.

دەشتە/deşte: نتـ:[ هـ] دەشت.

دەشتەرە/deştere: نتـ:[ هـ] بەدەشتابەرەوخوار.

دەشتەنە/deştene: نتـ:[ هـ] لەدەشتا.

دەشتلی/deştilî: نتـ:[ هـ] دەشتی بچووک.

دەشتۆ/deşto: نتـ:[ ه]لەدەشتەوە، بەدەشتەوە.

دەشتۆری/deştorî: نتـ:[ هـ] بەدەشتا بەرەو ژوور.{ وشەنامە، ل، 496}.

دەشت و دەر/deşt û der: نتـ:[دەشت+ و+دەر] چۆڵ و سارا، دەرودەشت.

دەشت و کێو/deşt û kêw: نتـ:[دەشت+ و+کێو] چواردەور، دەرەوەی مەڵبەند.

 هەندێک لە جۆرەکانی دەشت

دەشتی ئاباسال/deştî: نچ:[ دەشتی+ ئاباسال( ئەباسیل)] بریتییە لەچەند کەرتێکی ڕووتەختتی لە بنی زەریا و تەنانەت لە دەشتە ڕووتەختەکانی سەر ووشکانی تەختترە وە کەووتوونەتە قووڵایی 3000 مەترەوە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. [ ئینگـ : Abassal Plain]

دەشتی بەرکێو/deştî berkêw: نتـ:[ جێۆ] پادەشتی.

دەشتی چۆڵ و بێ ئاوودان/deştî çoľ û bê aw û dan: نتـ: کەووش، نەبەرزی، نەپەنی: شوێنی چۆلـی تەختی ڕووتەن.

دەشتی شۆرەکات/deştî şorekat: نتـ: کرک، زەوی شۆرەکات.

دەشتی کاکی بەکاکی/deştî kakî be kakî: نتـ: دەشت و چۆڵ و بیابانێکی بێ پایانە.

دەشتی لافاوکرد/deştî lafawkird: نتـ: ئەو دەشتەیە لە دوای لافاو پەیدا دەبێت لە شوێنێک.

دەشتی نەکێڵراو/deştî nekêľiraw: نتـ:[ کشت] چۆل، بیابان.

.

.

________________________

دەشت/deşt: ن:[ جێۆ] چۆڵ و دوور لە ئاوایی.

دەشتان/deştan: نتـ:[ دەشت+ ئان] جێگایی تەختی پانی ڕووت و بێ دار و درەخت یان ووڵاتی بێدار.

دەشتەو/deştew: نتـ:[ دەشت+ ئەو] دەرەوە، دەشت.

دەشتەوار/deştewar: نتـ:[ مکـ][ دەشت+ ئەوار] دەشتەکی.

دەشتەواری/deştewarî: نچ:[ مکـ][ دەشتەوار+ی] ژیانی دێهاتی ودەشتێ.

دەشتەوان/deştewan: نتـ:[ مکـ][ دەشت+ ئەوان] دەشتەکی : کەسێک کار، ژیانی لە دەرەوەی ئاوەدانی بێت.

دەشتەکی/deştekî: نچ:[ دەشت+ ئەکی]

1 – لادێ یی، لاگەیی: دانیشتووی دەشت.>< شارستانیی.

2 – چۆڵنشین.

3 – خۆکرد، خۆڕسک : بۆ گیاندار، گوڵ، داروبار، گژ وگیای دەشت بەکاردەهێندرێت، کە ماڵی نەبن.

4 – چۆڵپەرست.

دەشت ودەر/deşt û der: نتـ: [دەشت+ و+دەر] دەرەوەی ئاوایی، بەدەر لە ئاوایی.

دەشتی/deştî: نچ: دەشتەکی، دانیشتوی دەشت، دەشتیانی، بیابانی _ بیاوانی، چۆڵکەنشینی.

 

کۆتری دەشتەکی/kotirî deştekî: نتـ:[ باڵ] کۆترە کێوێلەی گاکۆتر.[ ئینگـ : wild pigoen]

مرۆڤی دەشتی/deştî: نتـ: [ ئینگـ : plainsman]{ سەلاحەدین، ل، 653}

.

.

________________________

دەشت/deşt: ن:[ مۆسیقا] ناوی ئاوازێکی کوردییە.

دەشتی/deştî: ن:[ مۆسیقا] هەوایەکی گۆرانییە.

.

.

_______________________

دەشت/deşt: ن:[ ئاب] سفتاح : هەوەڵ فرۆشتنی ڕۆژانە.

.

.

.

.