خاپوور/xapȗr: ئان:[ کباک، ڕەوا] وێران، کاول _ کاوول.
خاپووربوون/xapȗrbȗn: کتن: ژێرەو ژووربوون، کاول بوون، کەمباخ بوون، وێران بوون، داڕووخان.
خاپوورکەر/xapȗr: ف:[ کباک، ڕەوا] وێرانکەر، کاڤلکەر _ کاولکەر، تووناکەر.
خاپوورکردن/xapȗrkirdin: کتپ:
1 – داڕووخاندن، ڕماندن، ژێرەوژوورکردن، وێران کردن.
2 – پاكۆكردن، لەناوبردن، بەربادكردن.
:: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر 25 شوێنەواری مێژوویی برادۆستی خاپوور کردووە.{ ANF}
خاپوورکری/xapȗr: نچ:[ کباک] وێرانکری.
خاپوور و تاڵان کرن/xapȗr ȗtaľankirin: کتپ: خۆش گوزەرانی تێدانە هێشتن.
خاپوورە ووڵات/xapȗre wuľat: نتـ، شڕ: ووڵاتی وێران کەسی تێدا نەماوە لێی بژێت.
.
.
_____________
خاپوور/Xapȗr: ن:[ جێۆ] ڕووباری خاپوور.
:: پێنج ئەندامی خێزانێک لە ڕووباری خاپوور خنکان.
.
.
.
.