کاوول/kawul: ن: پتیوا، تارومار، چۆڵکراو، خاپوور( کباک)، خەرابە، ڕووخاو، زەبەر، فیهووڕچۆ، کاڤل، کەلاوە، کەمباخ( هەکاری)، کەییل، وێران.
کاوولاش/kawul: ئانتـ:[ کاوول+ ئاش] لە کەلاوەی ئاشەوە ماوەتەوە.
کاوولە خانوو/kawul: ئانتـ: خانووی ەێران و چۆڵ.
کاوولە کودوو/kawul: ئانتـ: کوولەکەی بەتاڵ.
کاوولبوون/kawul bûn: کتن:[ کاوول+بوون] تێکدران، خاپووربوون، ڕمان، کەمباخ بوون، وێران بوون. .
کاوول کاری/kawul karî: :[ کاول+کار+ی] ڕووخاندن، تێکدان، وێرانکاری.
کاوول کەردەی /kawul: چ:[ هـ] کاوول کردن، ڕووخاندن.
کاوول کردن/kawul kirdin: کتپ:[ کاول+کردن] وێران کردن، خاپوورکردن، کەمباخ کردن.
کاوولگە/kawulge: نتـ:[ کاوول+ گە] وێرانگا، وێرانە.
کاوولی/kawulî: نچ: وێرانی.
.
.
______________________
کاوول/kawul: ئان: کووپەی گاسنی. { گیو، ل، 736}
.
.
.
.