ئەسکوێ/eskiwê: ن:[ کەرەستە][ ئاوشکایا ( ئۆسکو، ئەسکوێ){ ناو لە زمانی ماد و مانادا}{ یاداشت}] کەفچی : kefçî ، مفسک : mifsik، هەسکوو : heskû : کەوچکی گەورەی کلک درێژە لە دار دروست دەکرێت بۆ شێو یان چێشت تێکردن بە کاردەهێندرێت.
ئەسکوێ هەیە کە لە مس دروست کرابێت و ئەندازەکەی نزیکی 70 سنتمەتر درێژە؛ کاتی خۆی بەکاردەهات بۆ تێکدانی سەمەنی. جاران لە مەنجەڵی مسی گەورەدا سەمەنی دروست دەکرا.{ سەرشەقامی سڵیمانی}
:: بە کەوچک کۆی ناکاتەوە، بە ئەسکوێ بڵاوی دەکاتەوە.{ پەندی پێشینان}
:: لە هەموو دیزەیەکدا ئەسکوێ نەبێت !. { دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز}
{
بەیانە کەمێک تارە بۆیە
ئەسکوێ ملی سوارە ئەی
مەشکێ مەشکێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەتیوە دەست مەبزێوە
بازنەی لە دەستم دەشکێ
}{ فۆلکلۆر}
.
.
.
.