ئەسکوێ/eskiwê: ن:[ کەرەستە][ ئاوشکایا ( ئۆسکو، ئەسکوێ){ ناو لە زمانی ماد و مانادا}{ یاداشت}] کەفچی : kefçî ، مفسک : mifsik، هەسکوو : heskû :  کەوچکی گەورەی کلک درێژە لە دار دروست دەکرێت بۆ شێو یان چێشت تێکردن بە کاردەهێندرێت.

 ئەسکوێ هەیە کە لە مس دروست کرابێت و ئەندازەکەی نزیکی 70 سنتمەتر درێژە؛ کاتی خۆی بەکاردەهات بۆ تێکدانی سەمەنی. جاران لە مەنجەڵی مسی گەورەدا سەمەنی دروست دەکرا.{ سەرشەقامی سڵیمانی}

:: بە کەوچک کۆی ناکاتەوە، بە ئەسکوێ بڵاوی دەکاتەوە.{ پەندی پێشینان}

:: لە هەموو دیزەیەکدا ئەسکوێ نەبێت !. { دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز

{

بەیانە کەمێک تارە بۆیە

ئەسکوێ ملی سوارە ئەی

مەشکێ مەشکێ

هەی ماڵە بابم مەشکێ

هەتیوە دەست مەبزێوە

بازنەی لە دەستم دەشکێ

}{ فۆلکلۆر}

.

.

.

.