خەرتەلە/xeritele: ن:[ ڕوو] ئاهووری، ترەوکە_ ترەوەرکە، خەندەلک، خەردەل، خرتەڵە، خەرداڵە(کە)، گۆرمزە : تۆوێکی رەشی ورد و تیژ دەگرێت، لەتایفەی ئیسیوەت و ئاڵاتە، رەگێکی مێخی کەمێک ئەستووری هەیە، قەدێکی قنجی هەیە، گیایەکی زستانە وەرزییە لە کەنار ئاوان شیندەبێت و دەخورێت، ئەژنۆیەک بڵنددەبێت گوڵی تۆپێکی بڵاو و زەردە. گەڵا پانی وەک گەڵا توور وایە، بەڵام ئەم سەلکی نیە و تامیشی هەر وەتامی تووری دەچێت.[  Bot :Brassica، Sinapis].

خەرتەلەی ڕەش/xeriteley řeş: ن:[ ڕوو] گیایەکە لە ناو گەنم دەڕوێت، گەڵاکەی دداندارە، گوڵەکەی بەشێوەی هێشووی زەردە، بۆمەبەستی پزیشکی بەکاردێت.  

خەرتەلەی سپی/xeriteley spî: ن:[ ڕوو] ئەسپەند، قانگ: ڕووەکێکی قیتە، بۆنێکی بۆگەنی تیژی هەیە، گەڵایەکی سەوزی مەیلەو ڕەشی هەیە، گوڵەکەی سپی لە سەریەک ئاقارن، هەندێک جۆری بۆ لەوەر باشە، ئەوانی تری وەک پەین بەکاردێت. بەرێکی خڕی هەیە، ڕەنگەکەی سووری مەیلەو وەنەوشەیە، وە تۆوەکەی لە کونجە دەچێت. بەلام تاڵە، بەشێوەی دەرمان بۆ دژی کرم و سک چوون چاکە هەروەها بۆ ئازاری جومگەکانیش بەکاردێت. [  Bot :Wild Rue].

خەرتەلەی فارسی/xeriteley farisî: ن:[ ڕوو] گیایەکە گوڵی سپی دەگرێت، تۆوەکەی ڕەش و تامەکەی توونە، دەخورێت.   

خەرتەلەی کێویلە/xeriteley kêwîle: ن:[ ڕوو] گیایەکی دەشتەکییە، قەد و گەلاکەی توکاوییە وگولەکەی زەردە ، بەرەکەی ڕەشە، رووەکێکە لەسەر زەوی رادەکێشێت و پاندەبێتەوە، زەبر و نیرکێکی کلۆری هەیە، سەرێکی خڕی هەیە ، ئەگەر مرۆڤ بیلێسێتەوە، دەنووسێت بەزمانەوە.            

خەرتەلەی هیندی/xeriteley hîndî: ن:[ ڕوو] رووەکێکی توونە.                                            

خەرتەلەیی/xeriteleyî: ن:[ ڕوو] بەرێکی وشکی لاكێشەییە، لەبەری فاسۆلیا دەچێت، دوولەپە یا دووپارچەیە دیوارێک لە نێوانیان دا هەیە کە بە رووکە خاچییەکان دەناسرێن[  Bot :Siliqua]

.

.

.

.