تۆو داپۆشراوەکان/tow dapoşirawekan: نتـ:[ ڕوو] ئەو ڕووەکانەیە کە گەراکانیان لە کاسە یان هێلکەدانەکان؛ تۆوەکانیان لەناو بەردان، وەک یەکلەتکەییەکان و دوولەتکەییەکان. زاراوەی کاسە تۆودارەکان بریتییە لە هۆبەیەکی زۆر بەرفراوان لەجیهانی ڕووەکدا، نزیکەی 64 پۆل:order لەخۆ دەگرێت، و دابەشدەبن بەسەر 416 خێزان یان بنەماڵەی ڕووەکی و پێکهاتەی 13,000 چەشنی ڕووەکین و لێکەوتەیان پتر لە 300,000 جۆری ڕووەکە لە جیهانی سروشتدا. بۆ نموونە وەک ڕووەکی پاقلە.[ ئینگـ: flowering plants, angiosperms, Angiospermae, Magnoliophyta].{ کەمالنامە، ل، 1621}. 

{ زاراوەی زانستی angiosperms لە دوو بڕگەی گرێکییەوە وەرگیراوە، ئەوانیش angeion واتا کاسە یان توورەکە و sperma واتا تۆو : توورەکەی تۆودار یان ئەو تۆوەی لە کاسەی گوڵ نوێ دەبێتەوە}

.

   پۆلێنکردنی زانستی :  Scientific classification
فەرمانڕەوایی هۆبە ژێرهۆبە
kingdom phylum Subdivision
Plante Angiosperms   Spermatophytina
 جیهانی ڕووەک  تۆو داپۆشراوەکان  کاسەی تۆو

.

.

.

.