لە/le: ئمـ، سادە:[ کناو] ل( کباک). ژ( کباک)، د، دە.
1 – : ڕێچکەی ڕووداو بەرەو هەرلایەک، هەرکەسێک، و هەرشتێک بێت پێشان دەدات.{ کوردۆیێڤ}.
{ شوێن یان ئامرازی شت وەیا شوێنی ڕووداو دەست نیشان دەکات}.
:: هەتا ئێوارێ لە دەشتێ بوو.
:: ئەگەر مەردایەتی و دڵنەوایی تۆ نەبووایە، ئێستە لەم ڕووبارەدا خنکابووم.
2 – ژ شوێن و کاتی سەرەتای ڕووداو پێشان دەدات
:: کۆچەر لە چیا هاتنە خوار.
:: داسنیەکان پەلاماری دانی و لە چوار کەنارەوە ئەو خانوەی سۆران ئاوریان تێبەردا.
3 – بۆ زانینی ئەو کەرەستەی هەرشتێکی لێی دروست کراوە بەکاردەهێندرێت
:: گۆرەوی لە خوری ئەهوورێ.
:: دیواری خانوو لە بەردی مەڕمەڕ دروست کراوە.
:: تورکان لە کوردان لەشکریان پێک هێنا.
4 – ڕێچکەی ڕووداو بۆ هەرلایەک، هەر کەسێک، و هەرشتێک بێت. پێشان دەدات. شوێنی شت یان شوێنی ڕووداو نیشان دەدات.
:: هەردووک لە سەرمان دەلەرزین.
:: چەند بان لەگرانی بەفر ڕووخابوون.
:: قوتابیان لە خۆشیان نەیان دەزانی چیبکن.
– ئامرازی( لە)لە سۆرانی دا بە جێناو( ڕاناو)ی نیشانەوە دەڵکێت.
ئەم | + لە | لەئەم | لەم |
ئەو | + لە | لەئەو | لەو |
ئەمان | + لە | لەئەمان | لەمان |
ئەوان | + لە | لەئەوان | لەوان |
ز/zi: ئمـ: جە، ژ، لە.
.
.
___________________
لە ….. ئانا/le ….ana: ئاک ، هۆ : ژ …. ئانا.
تێبـینی |
هێندێک ئاوەڵکاری هۆ لە ناو و ئاوەڵناو بەهاوکاری سۆفیسکی( پاشگری)( – انا) و بەپێش خستنی ئامرازی پەیوەندی ( ە) لە سۆرانی دا |
:: لەشەرمانا |
:: لەشادبوونا |
:: لە هێرسانا( لە حیرسانا) |
:: لە گەرمانا |
.
.
________________
لە…. ە وە/le ….. ewe: ئاک:
:: لەمنەوە بۆ تۆ.
.
.
__________________
لە ……. ڕا/le …..řa: ئاک :
:: لە کەرکووک ڕا هاتم.
.
.
___________________
لە ….. دا/le ….. da: ئاک :
:: لەخانووەکدا دەژێم.
.
.
___________
– لە/le – : پاشگرە بۆ بچووککردنەوە، وەک ئەمانەی خوارەوە.
ووردە | لە | ووردەلە |
برا | لە | برالە |
ماسی | لە | ماسیلە |
وشە و زاراوەکانی باباتاهیر و … : محمد نوری عارف، ل، 110 |
.
.
.
.