فت/fit: ن: فووکردنە بە کلکی سەبیلە و قەننەدا بۆ دەرپەڕاندنی سووتووی تووتنەکەی فت کرد.
فتەفت/fitefit: ئانتـ:[ ئەردە] سرتەسرت، سرکەسرک.
فتخۆش/fitxoş: ن: قەنگە.
فتکردن/fitkirdin: کتپ:[ هـ] فووتێکردن، فوولە مۆدنەکردن، قونچکە جغارە سووتوو لێ دەرپەڕاندن،
.
.
___________________
فت/fit: ن:
1 – چۆڵ، بەتاڵ : ووشەیەکە لەکاتی فڕێدانی گۆرەوی بازی یان فینجانینادا بەکاردەبرێت.
:: قاتە بۆشە و هیچی تێدانیە.
2 – کوشتن، لەناوبردن.
فتبوون/fitbûn: کتن: تێکەوتن و دەرچوون لە یارییدا.
فتکەر/fitker: نفا:[ فت+ کەر( کردن)]
فتکران/fitkiran: کتپ:[ فت+ کران]
فتکردن/fitkirdin: کتپ:[ هـ] دەرپەڕاندن، فڕێدانی گۆرەوی و فینجان لە گەمەی فینجانێن و گۆرەوی بازیدا.
فت و فراوان/fit û firawan: نتـ:[ کە][ فت+ و+ فراوان] زۆری بێ پایان، ئێجگار زۆر، زۆر و زەبەند.
.
.
_________________________
فت/fit: ن: قوون.
فتڕەش/fitřeş: نتـ:[ ڕەوا] قوون ڕەش.
.
.
.
.