لاوک/lawik: ن:[ مۆسیقا][ باد]

1 – لاووک، گاگالک، لاژە، لاڤە : جۆرێکە لە گۆرانی گوتن.   

2 – لاوک دەگەڕێتەوە بۆ سەر کرداری لاواندنەوە، بەواتای پێداهەڵگوتن یان گۆرانی بۆ ئارام کردن و هێور کردنەوە.

:: هەموو ئەو ناوچە کوردنشینانە دەگرێتەوە، کە ئاخاوتنیان بە شێوەزاری کرمانجی باکوورە. { مێژووی مۆسیقای کوردی، ل، 14}

وشەکانی لاوژە و لاوک لێک جیاوازن و یەک بنەمای هاوبەشیان نییە.

:: لاوک بووەتە بەشێک لە ناسنامەی پارێزگای رووها.{ کۆسار عوسمان}

لاوکبێژ/lawikbêj: نفا:[ مۆسیقا][ لاوک+ بێژ( ئێژتن)] لاژەبێژ، لاڤەبێژ : گۆرانی بێژ. 

:: با ڕۆژی بەرواری ڕەسووڵ بێزار گەردی 17 / 10، بکرێتە ڕۆژی فێستیڤاڵ بۆ لاوک و حەیران.{ هەندرێن خۆشناو}

.

.

_____________________

لاوک/lawik: ئان:[ لاو+ ک] کوڕی ژیکەلە، خۆشەویست، جحێڵی، لاوکۆ.{ گیو، ل، 831}

لاوکۆ/lawik: ئانتـ:[ لاوک+ ئۆ] لاوی جحێڵ.

.

.

_____________________

لاوک/lawik: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی نێرینە یە.

.

.

.