فوو/fû: ن:[ کناو] پف( کباک)( کباش) _ پفب، پفوو

1 – هەوایێ ژ دەڤ تێ : hewayê ji dev tê. 

2 – بایەکە مرۆڤ بەدەم و لێو لي چشتی بکات.

:: کەسێک دەمی بە شیر بسووتێت، فوو لە دۆش دەکات. 

:: فوو لەچرای ئومێدی کەس مەکە، با ژیانی خۆتیش تاریک دانەێت. 

فووەلی/fuwelî: ن: پفڵە، کیس، بلۆق، هەڵاوساوی.

فووئەنەکەرڎەی/fûenekerđey: ن:[ هـ] فووتێکردن.{ وشەنامە، ل، 683}

فووتێکران/fûtêkiran: کتپ:[ کارابزر] فووپیاکران. 

فووتێکراو/fûtêkiraw: ف:

1 – بادریاگ، پفکریاگ( کباش)، تاودریاگ. 

2 – [ مجـ] ئاوساو، زلکراو، فشکراو، گەورەکراو. 

فووتێکردن/fûtêkirdin: کتپ:

1 – باتێکردن، بادکردن، فووپیاکردن. 

:: چۆنێتی فووتێکردن و بڕی هەوای پێویست بۆ دەنگەجیاوازەکان.{ محمەد گەرمیانی}

2 – [ مجـ] پێداهەڵکوتن، تاریف کردن.

فوودان/fûdan: کتپ:[ فوو+ دان] پفدان، بەفووپەنەماندن. 

1 – ھاتنە دەرەوەی فوو لەشتێکی فوودراو بەھۆی کونبوونیەوە.{ خاڵ، ل، 317}

2 – فووکردنەوە ناو شتێک بەزۆری{ هەمبانەبۆرینە، ل، 523} 

3 – [ مجـ] هەتککردن.

فوودانە/fûdane: ن: پزدان، تیزانگ، میزەڵان. 

:: وەک فووتباڵ.{ ڕێژگە، ل، 186} 

فوودای/fûday: کتن:[ هـ] فوودان : پڕکردن لە هەوا. 

فوودران/fûdiran: کتپ: فوودریای. 

فوودراو/fûdiraw: کتپ: پەنەمانگ بەپف.

فوودریا/fûdirya: ن:[ هـ] فوودریێ، فوودراو.  

فوودریای/fûdiryay: کتپ:[ هـ][ کارابزر] فوودران، پڕکران لە هەوا. 

فووکەرڎەی/fûkerđey: کتپ:[ هـ] فووکردن.

فووکەرڎەینە/fûkerđeyine: کتپ:[ هـ] فووتێکردن.{ وشەنامە، ل، 683} 

فووکردن/fûkirdin: کتپ:[ فوو+ کردن]

1 – باتێکردن، پفدان، فوودان : فووکردنە ناو چشتێک.

2 – هەتک کردن

3 – [ کباک] پووخاک.{ گیو، ل، 674}.

فووگرە/fûgire: نفا:[ فوو+ گرە( گرتن)] فووکردن لە ئاگر، یەک لەسەریەک بۆ خۆشکردنی. 

فوولەدۆنەکردن/fûledonekirdin: کتپ: نەسڵەمینەوە لەھەموو گوناحێک.{ خاڵ، ل، 317}

فوو لێکردن/fûlêkirdin: کتپ: فووکردن بە دەم لە چشتێک.

فوووەنەکەرڎەی/fûwenekerđey: کتپ:[ هـ] فوولێکردن، فووونەکردن. 

.

.

.

.