لغاو/liẍaw: ن:[ کەرەستە] بزم، دزگیین، گەم، گەمک، لخاڤ _ لخاو : ئاسنێکی ئەڵقەدارە دەکرێتە دەم و لغاوی ووڵاغەوە و دەستەجڵەوی پێوە دەکرێت و سوار دەیگرێت بە دەستەوە.
لغاوە/liẍawe: نتـ:[ لغاو+ ئە] لخاوە : دابڕاویی ئەم لا و ئەو لای دەم.
لغاوە بڕکێ/liẍawe biřkê: نتـ:[ ] لخاوەڕکە : جۆرە برینێکی بچووکە لە لغاوەی مەردووم دێت. سبەینان لە خورینی ئاسنی ساردی پێوەنێت چەند جارێک چاک دەبێتەوە.
لغاوەی زاڕی/liẍawey zařî: نتـ: لەغاچە، قەمووچکە، لەخاوە، لەغاوە، سەرلێڤ.
لغاوەی کەوشی/liẍawey kewşî: نتـ: لێڤاسۆڵێ.
لغاو شلکردن/liẍaw şilkirdin: کتپ:[ لغاو+ شلکردن] بریتییە لە زیادە سەربەستیدان بە یەکێک.
لغاوکردن/liẍaw kirdin: کتپ: بریتییە لە جڵەوگرتنی یەکێک. کردنی لغاو بەسەر ووڵاغدا.
لغاوگرتن/liẍaw girtin: کتن: بریتییە لەجڵەو گرتنی یەکێک.
لغاو هەڵبڕین/liẍaw heľbiřîn: کتن:[ ] توندکردنی لغاوەی ووڵاغ.
لغاو هەڵکێشان/liẍaw heľkêşan: کتن: لغاو هەڵبڕین.
.
.
.
.
{ خاڵ، ب 3 ، ل، 239}{ گیو، ل، 837}.