لێمشت/lêmişt: ن:[ کەش][ کباک][ کناو][ هـ][ رێی تێده‌چێت كه وشەی لێمشت لێكدراوی لم و مشت بێت] باهۆز، لافاو و سێلاوی قوڕاوی : به‌كورتی لێمشت به‌رئه‌نجامی كرده‌یه‌ی سروشتیه و ئه‌و خاک، خۆڵ، لم، زیخ، به‌رد، چه‌و، دار، دره‌خت، گژ، گیا، پوش و پهلاشهیه كه رووباره‌كان له‌كاتی ته‌وژم و خۆری ئاوهكهیاندا له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌ێهێنن و به‌هۆی كارلێكه‌ری شه‌پۆله‌كانه‌وه فرێی ده‌ده‌نه كه‌ناره‌كان و جه‌مک و قه‌راخ و لێوارهكانهوه و ئه‌وه‌ش وا ده‌كه زۆرجار پارچه‌یه‌ک زه‌وی یان دارستان یاخود شینایی و دانه‌وێله‌و باخ بكه‌وێته بن لێمشتهكهوه و زۆرجاریش هه‌ربه‌هۆی لێمشتهوه له كه‌ناری رووباره‌كه‌یان زێیهكهدا پارچه زه‌ویه‌ک دروست ده‌بێت. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه ده‌كشێته‌وه لێمشتهكه ده‌نێشێته‌وه و پارچه زه‌ویه‌ک له‌نه‌بوونه‌وه دروستده‌بێت و زۆرجاریش ساڵانه به‌هۆی لێمشتهوه گۆرانی جۆری له پانتایی و به‌رزونزمی و خاكییه‌وه لهكهنارهمان رووده‌دات. ئه‌وه‌ی كه لێمشت له‌لافاو جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه لافاو زوو ته‌واو ده‌بێت و له‌گه‌ڵ كه‌مكردنی باران و له‌گه‌ڵ نیشته‌وه و نزمی ئاوه‌كه لافاو كۆتای دێت، به‌ڵام لێمشت كه پاشماوه‌ی لافاوهكهیه ده‌مێنته‌وه و ئه‌ویش كات و وه‌ختی مانه‌وه‌كه‌ی ده‌گۆرێت. جاری وایه له‌نێوان دووبارانی زۆردا قه‌باره‌ی لێمشتهكه گۆرانی به‌سه‌ردادێت و جاری واشه نیشته‌ی لێمشتهكه بۆ ساڵێک و هه‌ندێجاریش كارلێكهریهكه هێنده زۆره بۆ ده‌یان و سه‌دان ساڵ ده‌مێنته‌وه.
:: گۆڕانکارییه‌كانی لێمشت و نموونه‌ی زێی بچووک له ده‌شتی کۆیه.
مشت بوون/lêmişt: کتن: پڕبوون.
چونكی له هه‌ندێ ناوچه‌دا له‌باتی بڵێین پڕوه ده‌گوترێ مشت بووه ، بۆیه رێی تێده‌چێ ناوی لێمشت یش له‌وه وه‌رگیرابێ و ماناكه‌شی ده‌كاته ئه‌وه‌ی لمه‌كه پری كردوه یان ته‌ژی لمبووه .
هێمن موكریانی شاعیریش لهشیعرهداستان و چیرۆكی سوڕی ده‌وران لێمشتی له‌دێره شیعره‌كانی به‌كارهێناوه .
لێمشت یش له‌گه‌ڵ پیسبوونی ژینگهگۆڕاوه
له‌وه‌ته‌ی زه‌وی و رووبار‌و باران هه‌یه لافاو لیمشت یش هه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له لێمشتی ئه‌مساڵ و ئێستا ده‌بینرێ زۆر جیایه له‌ته‌واوی مێژووی جوڵه‌و رووداو كرده سروشتی و خاكی‌و ئاوییه‌كان، چونكی وه‌ک پێشتر گوتمان لێمشتی جاران هه‌ر به ته‌نیا خاک وخۆڵ و لم و وهردهجهوو و ره‌گ و قهدگهڵای دار‌و درخت و پۆش و په‌لاش بووه، به‌ڵام گه‌ر ئێستا وردبینه‌وه ده‌بینین جۆری لێمشت گۆرانی به‌سه‌رداهاتووه به‌وه‌ی كه له‌پاڵ خاک و خۆل و دار‌و دره‌خت ماده‌ی نایلۆن و پلاستیک و په‌رۆ و جۆره‌ها شتی ده‌ستكردی مرۆڤ و فرێدراوی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ده‌هێنیێت و ئه‌وه‌ش وایكردوه لێمشت یش گۆرانی زۆری به‌سه‌ردابێت و گۆرانهكهش هه‌م له‌باری ژینگه‌ییه‌وه خراپه بۆ زه‌وی و په‌رت و بڵاوه‌پێكردنی ماده ژه‌هراویه‌كان بۆ ناخی زه‌وی و بێسوود بوونی ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌ی له ئه‌نجامی لێمشت دروست ده‌بن و هه‌میش لێمشت وه‌ك جاران نه‌ماوه كه ته‌نیا له‌سه‌رزه‌وی بێ ، ئێستا لێمشت چۆته قه‌دی سهرودارهكانی كه‌نار زێی و رووباره‌كان و به‌جۆرێك هه‌ندێ له‌و لێمشتانه له‌به‌رزی سێ مه‌تر بهقهدوكۆلكی دارهكانهوهن و ئه‌وه‌ش واده‌كه بۆساڵانی داهاتوش جارێكی‌تر مادهنایلۆنی وپلاستیكیانهی له قه‌دی داركانهوهگیربوون بكهنهوهناو ئاوه‌كان و جارێكی‌تر بڵاووببنهوه .
ماوه‌ته‌وه بڵێین زۆری نیشته‌ی لێمشت و قه‌باره‌و جۆری لێمشت جۆرها كاریگه‌ری بهدواوهبووهو له‌وباره‌شه‌وه ئیسماعیل عه‌بدوللا به‌رێوه‌به‌ری گهشتو گوزاری قه‌زای كۆیه ده‌ڵێ: لێمشت سه‌یرانگه خۆرسكه‌كانی كهنارزێی به‌رته‌سككردۆته‌وه و زۆری شوێنه‌كان لێمشت و پاشماوه‌ی لافاوهێنهكان دای پۆشیون و ئه‌وه‌ش به‌ده‌ر له‌وه‌ی زیانی كشت وكاڵی به‌گشتی هه‌یه واشیكردووه كه‌مترله‌جاران گهشتیارو سه‌یرانكه‌ران روو له‌سنوری كهناركانی زێی سۆران _ بچووك بكه‌ن .
دوا قسه له‌باره‌ی لێمشتی ئه‌مساڵ .
گهربهلێواری زێی گچكه یان رووباری كۆیه دابرۆین و له‌لق و قه‌دی دار‌و درخته‌كانی بڕوانین شێوه‌ی پێشانگهدێنه به‌رچاوان ، چونكی جۆره‌ها كوتاڵ و ده‌به‌و تلیانهو گوریس و په‌ڕو وایه‌رو لاستیك و پلاستیك ونایلۆن و كه‌رسته‌ی جۆراو جۆر هه‌ڵواسراون و وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ نیشانه‌ی دوكان و فرۆشتن بن و یان ریكلامی فرۆشگهبن كه‌من له‌ته‌مه‌نمدا بۆیه‌كه‌مجاره بهرنجامهكانی لێمیشت به‌وجۆریه ببینم .ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی زۆرشێوه هێلانه‌ی بادڵدار و كه‌پرو په‌رژین یش ههرلهئهنجامی لافاوو لێمشت دروستبوونه و تا ئاوه‌كه‌ش كهمتربكه زیاتر ئه‌و دیمه‌نانه ده‌رده‌كه‌ون .
، چونكی زۆربه‌ی لێمشت بیرتیه له لم واتا زیخ یان خیز ناوی مشت یش به‌نای مشت و مشته‌كۆڵه نیه لێره‌دا واتا ناو له‌پ و ده‌ست و په‌نجه‌ی مرۆڤ یان ده‌ستی قوچاوی مرۆڤ نیه كه له‌هه‌ندێ زاراوه به‌مشت و له‌هه‌ندێ زاراوه‌ش به‌مست ناو ده‌برێ ، به‌ڵكو ئهومشتهی من لێره مه‌به‌ستمه واتای پڕبوون یان ته‌ژی بوونه ،
دھۆك… ل دێرەلوكێ لێمشت رابوو.
خوی دەمژمێران تیمێن بەرەڤانیا باژێری دگەل شارەوانیێ د ئامادەباشیی دا نە وداخوازێ ژ وان خێزانان دكەین یێن مالێن وان نێزیك سكرێن ئاڤێ و جوكێن ئاڤێ و دەڤەرێن مەترسی ل سەر هەبیت ئاگەهداربن هەر دەمێ لێمشت دروست بیت ئێكسەر ئاگەهداریا تیمێن مە بكەن.{ له‌زگین }
.
.
.
.
{ دیدەوانی یەعقوب }