پێشکەوتن/pêşkewtin: کتپ:[ پێش+ کەوتن] پێچەوانەی ( دواکەوتن).

1 . تەشەنە و پەرەسەندن لەکارێکدا، پێشڤەچوون، کەتن پێش.

2 . چوونە پێش نۆرەی کەسێکی دیکە.

3 . لە پێشەوەی خەڵک ڕۆیشتن.

4 . سەرۆکایەتی و پێشەنگی کارێک وە ئەستۆگرتن و خەڵک هاندان بۆ ئەم مەبەستە، هاندان و دنەدان. وەپێشکەوتن.

پێشکەوتوو/pêşkewtû: ئانفا:[ پێش+ کەوتوو( کەوتن)] پێشکەفتی.[ ئینگـ: advanced]

1 . کەسێک کە لە باری بیر و زەین و ئاگادارییەوە لە چاو خەڵکی ئاسایی لە پێشترە.

2 . ووڵات و کۆمەڵگایەک کە لە باری زانستەوە لە كۆمەلگاکانی دیکە لەپێشترە >< دواکەوتوو.

.

.

.

.