شاپەسەن/şapesen: ن:[ ڕوو] تۆقەگوڵ، مینا : نەمامێکە قەدەکەی چوار سووچە و گوڵی ووردووردی شین دەگرێت.  وە بۆ مەبەستی ڕازاندنەوە و پزیشکی دەچێندرێت. سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دژی ئاوسانی ئاڵووی ناو دەم و ڕشانەوە.[ لا : VERBENA X HYBRIDA – VERBENA OFFICINALIS L]

پاشکۆی officinalis کە لە وشەی لاتنی officina هاتووە و پێ دراوە، نیشانەی ئەوەیە کە ئەم گیایە پێشتر وەک درمان بەکارهاتووە، چونکە ئەو ناوە لاتینیە مانای دەرمانخانە یان تاقیگە دەدات.

{

گوڵی شاپەسەن، لالەعباسی

چەشمەخروس و زوڵفی هەیاسی

}{ پێرەمێرد}. 

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
Kingdom  Division  Class  Order  Family  Genus Species
 شانشینی هۆبە  پۆل پلە  خێزان چەشن جۆر
 Plantae  Magnoliophyta  Magnoliopsida  Lamiales  Oleaceae

Verbenacées

Verbena officinalis
 جیهانی ڕووەک   کاسە تۆودارەکان   لچدارەکان   زەیتونییەکان   شاپەسەنییەکان   شاپەسەن 

شاپەسەنییەکان/şapesen: ن:[ ڕوو] شاپەسەنییەکان گوڵێکی رەنگاوڕەنگ دەگرێت و لە جیهاندا نزیکەی 225 جۆری هەیە، رەنگە لای خۆمان تەنیا چەند جۆرێکی دەست بکەوێت کە بۆ جوانی لە نێو گوڵدان و باخچەدا دەیچێنن. بە شێوەی بنچک تا 105سم باڵا دەکات و لەقەکانی رەنگیان بۆرە، گەڵاکانی سەوزێکی مەیلەو زەرد و باریک و درێژن و لە گەڵا شویت دەچن، گوڵی چووکەی جوانی بە زۆر رەنگی وەک سوور، چێرەیی و بەنەوش و چەرمووی هەیە، بۆنی زۆر خۆشە و بۆ دەرمان دەشێت، لەبەر گوڵە جوانەکانی وەک گوڵێکی جوان لە باخچەکاندا دەیچێنن. جۆرێکی دیکەی هەیە کە زۆرتر بۆ دەرمان بەکاردێت. [ لا : Verbenacées].  

لە شاپەسەندا ماددەی شیمیایی جۆراوجۆر هەیە کە ئەمانە هێندێکیانن:  تانین : Tannin، موسیلاژ : Mucilage ، ساپۆنین : Saponin، ڤێربێنالین : Verbenalin و  بتاکاروتین :  کە ماددەیەکی تاڵە.

.

.

.

.