دەستەسر/destesiř: نفا:[ دەست+ ئە+ سڕ( سڕین)] دەس ئەسڕ _ دەسەسڕ( هـ)، دەستماڵ، دەسماڵ( هـ)، دەستڕە، مەندیل : پارچە تەنراوێکی چوارگۆشەیە بۆ دەست ئەستڕین بەکاردەبرێت.{ گیو، ل، 423}
{
کلکی کەر بە دەستەسڕ ئەگرێ
کەچی منداڵی لەبرسا ئەمرێ
}{ شیخ محەمەدی خاڵ}
دەستەسر بەکارهێنان/destesiř bekarhênan: کتپ:[ دەستەسڕ+ بەکارهێنان]
:: دەستەكانت زوو زوو بشۆ، كلینیكس بەكاربێنە نەک دەستەسڕ.
دەستەسر و بەروانکە/destesiř û berwanike: نتـ:
:: دەستەسڕ و بەروانكەی سەرمێز.
بە دەستەسر داپۆشین/be destesiř dapoşîn: کتپ:[ ] بەدەستەسڕ باندان.
:: دەبێت نەخۆشی ئەنفلەوەنزا لەکاتی پژمین و کۆکین؛ دەم و لووتی بەدەستەسڕ دابپۆشێت، دەستی بە ئاو و سابوون بشوات، یان جێلی ئەلکهول بۆ خاوێن کردنەوە دةستى بەکاربهێنێت.{ mope.gov.krd}
.
.
.
.