ڤایرۆس/vayiros: ن:[ بیا] ڤیرۆس : پاڵاوتە : وردکەی زۆر بچووکن. لە ناوکە ترشی ڕایبۆزی و بەرگی پرۆتینی پێک دیت. ھەر چەندە ڤایرۆس زیندەوەر نییە. لەگەڵ ئەوەیش گرنگن لە تووشکردنی زیندەوەران بە نەخۆشی و یارمەتیدەرن لە بواری لێکۆڵینەوە بو ماوەییەکان کە دەبنە ھوی گوڕان لە ڤەرمانەکاندا.  [ ئینگـ : Virus].

دوو ھۆکار ھەیە کە ناتوانرێت ڤایرووس لە ناو ببرێت

ڤایرووس زۆر بچووکە

ڤایرووس زوو ماددە بۆماوەیەکەی دەگۆڕێ لەناو خانە خوێدا

ڤایرووس نازیندووە تەنھا کە ئەچێتە ناو لەشی مرۆڤەوە، بە ڕێگەی زیاد کردنی دەتوانێ خانەکانی لەشی مرۆڤ لە ناو بەرێت و خانەکان بکا بە کارگەیەک بۆ دروستکردنی ڤایرووس.

پێکھاتەی ڤایرۆسەکان

ڤایرۆسەکان دوو پێکھاتەی بنچیینەییان ھەیە ئەوانیش بریتیین لە ناوکە ترش و پۆشەری پۆتینی، ناوکە ترشیس DNA یان RNA. ناوکە ترشەکان شێوەیان جیاوازە (لوولپێچی- ئەڵقەیی داخراو – شریتی درێژ) بە پێی جۆری ڤایرۆسەکان، لە ھەندێک ڤایرۆسدا پێکھاتەیەکی لە پەردەچوو ھەیە پێی دەڵێن “بەرگ” وەکوو ڤایرۆسی نەمانی برگری لەش، وە لەسەر بەرگەکەش نووکێکی بچوک ھەن پێی دەڵێن ‘شەکرە پڕۆتین’ ڤایرۆسەکە بەکاری دەھێنێت بۆ خۆ نوساندن بە خانە خوێکەوە. شێوەی ڤایرۆسەکان:-

ڤایرۆسەکان بە گشتی دوو شێوەیان ھەیە: “بیسـت ڕوو” ئەو ڤایرۆسانەی کە شێوەیان بیست ڕووە ئەو ڤایرۆسانەن کە دەبنە ھۆی نەخۆشییەکانی:ئاوڵەی ئاوی، ئیفلیجی منداڵ، وشک بوونی پێست. وە شێوەی “لوولپێچـی” ئەو ڤایرۆسانەی کە شێوەیان لوولپێچییە ئەو فایرۆسانەن کە دەبنە ھۆی نەخۆشییەکانی:ھاری، سورێژە، پەڵەکردنی گەڵای توتن.

ڤایرۆسەکان پۆلێن دەکرێن لەسەر بنچینەی ھەبوونی پۆشەر، بەرگ ،ە تیدابوونی ناوکە ترشی DNA، RNA کە لە تاکە شریت یان جووتە شریت پێک دێن

واتە پۆلین دەکرێن لەسەر بنەمای شێوەو پێھاتنیان

پۆلێن کردنی ڤایرۆسەکان

ڤایرۆسەکان پۆلێن دەکرێن لەسەر بنچینەی ھەبوونی پۆشەر و بەرگ. وە تێدا بوونی ناووکە ترشی ( DNA یا RNA) کە لە تاکە شریتێک یان لە جووتە شریتێک پێکدێت. ھەروەھا ڤەیرۆسەکان پۆلێن دەکرێن لەسەر بنچینەی شێوەو پێکھاتەیان.

جۆرەکانی ڤایرۆس

ئەو ڤایرۆسەی (DNA) یان (RNA) ھەیە، جیاوازن لە بەکارھێنانی خانەی (خانە خوێ) پەیوەست بە بەرھەمھێنانی ڤایرۆسە نوێیەکانەوە. دەکرێت ئەو ڤایرۆسەی (DNA)ەی تێدایە ھەر بە چوونە ژوورەوەی بۆ ناو خانەی خانە خوێ پشت بە یەکێک لەم دوو شێوازەی خوارەوە بببەستێت:-

  • ڕاستەوخۆ بەرھەمھێنانی ناووکە ترشی (RNA) کە بە دوایدا زۆۆر لە پڕۆتینە ڤایرۆسەکان درووستبکات.
  • یان دەچێتە پاڵ (DNA)ەی تایبەت بە خانەی خانە خوێکە، وەبۆ ئاراستەکردنی کرداری درووست بوونی ڤایرۆسە نوێیەکان.

دووھێندبوونی ڤایرۆسەکان

لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەکان خانە نین بۆیە سەربەخۆ توانای دووھێندبوونیان نیە، تەنھا لەنێو خانەی خانە خوێدا نەبێت، (ئەنزیمەکان) و (ئەندامۆچکەکان)ی بەکاردەھێنێت بەمەبەستی درووستکردنی (ڤایرۆس)ی زیاتر. لەبەر ئەوەی کە ڤایرۆس پشت بە خانەی (خانە خوێ) دەبەستێت، ناودەبردرێت بە مشەخۆری ناجاری ناوخانەکان

ڤایرۆسی بەکتریا خۆرکە

لەماوەی پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا، زاناکن باشتریان دەربارەی دوو ھێندەبوونی ڤایرۆسەکان دەست کەووت. ئەمەش لە ڕێگەی کارکردنیان لەسەر ڤایرۆسەکانی بەکتریا خۆرکە:، ئەو ڤایرۆسانەن کە تووشی بەکتریا دەبن. سووڕی دووھێندبوونی ڤایرۆسەکە بەکتریا خۆرکەکان لە سووڕی دوو ھێندبوونی ئەو ڤایرۆسانە دەچێت کە دەبنە ھۆی (ھەڵامەت، سووڕێژە،) وەنەمانی بەرگی پەیدا کراو؛به لام شیوە‌ی زیاد بوونی بە‌ربلاوە‌.

نەخۆشییە ڤایرۆسسیەکانی لەشی مرۆڤ

نەخۆشییە ڤایرۆسسیەکان زۆرترین نەخۆشیە بڵاوەکانن کەلە لەشی مرۆڤەکاندا ھەن، ئەم نەخۆشیانەش لە نێوان جۆەکانی تای ڕاستەقینە و ھەندێک لە شێوازەکانی نەخۆشی شێرپەنجەدان. ھەروەھا نەخۆشی دیکەی ترسناک و کوشندە دەگرێتەوە. شێوازی گواستنەوەی ئەو نەخۆشیانەش جیاوازن ھەندێکیان بە ڕێگەی بەرکەوتن بە مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەڵام ھەندێک نەخۆشی دەیکە لە ڕێگەی ئاو یان مێروو پێوەدانەوە دەگوازرێنەوە.

نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان

زۆۆر لە نەخۆشییە ترسناکەکان لەو ڤایرۆسانەوە پەیداەبن کە مرۆڤ وەک خانە خوێی سورشتی خۆیان بەکاردێنن. لە نەخۆشییە ڤەیرۆسییە ھەرە باوەکانی مرۆڤ (ھاڵامەتی ئاسایی، ئاوڵەی ئاوی، سوڕێژە، ملەخڕە، ئیفلیجی منداڵ، ھاری، ھەوکردنی جگەر). نەخۆشییە ڤایرۆسسیەکان دەتوانن توشی ئەندامە جیاوازەکانی کەشی مرۆڤەکان ببن، لەوانەش دەماغ و جگەر و دڵ و ھەردوو سیەکان و پێستی مرۆڤ.

ڤایرۆس تەنکۆچیەکی وردبینیە دەچێتە خانەوە، و زۆر جار تێکیدەشکێنێ، زۆر لە ڤایرۆسەکان دەبنە ھۆی نەخۆشیەکانی وەک ھەڵامەتی ئاسایی و ئەنفلەوەنزا ڤایرۆسەکان زۆر بچووکن ئەوانە بچوکترن لە بەکتریاش یەک دلۆپی خوێن توانای جێکردنەوەی پێنج ملیا ڤایرۆسی ھەیە ڤایرۆسەکان توانای گۆڕانی خێریان ھەیە بۆیە کاریگەریان لەسەر زیندەوەرەکان دەگۆری وە لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەکان زۆر بچوکن زۆر دەگۆرێن بۆیە زاناکن ناتوانن بە ئاسانی بزانن بە تەواوی ژمارەی جۆرەکانیان چەندە. ھەر ئەم تایبەمەندیانە والە ڤایرۆسەکان دەکات لە ناوبرنیشیان زەحمەت بێت

.

.

_________________________

ڤایرۆس‌ و به‌كتریاكان ھۆكارن بۆ توشبوونی زۆرێك له‌ نه‌خۆشی یه‌كان له‌ مرۆڤ دا، به‌ڵام له‌ڕوی بایلۆژیه‌وه‌ جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ له‌نێوانیاندا ھه‌یه‌، له‌وانه‌ش:

1. ڤایرۆسه‌كان بونه‌وه‌ری زیندو نین، قه‌باره‌یان زۆر بچووكه‌، به‌چاوی ئاسایی نابینرێت، توانای ئه‌وه‌یان ھه‌یه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیادبن، ھۆكارن بۆ دروستبونی چه‌ندین نه‌خۆشی جیاواز.

4. به‌جیاواز له‌به‌كتریا ڤایرۆس بریتیه‌ له‌گه‌ردیله‌ی زیانبه‌خش نه‌ك خانه‌، به‌ڵام كه‌ره‌سته‌ی بۆماوه‌یی تێدایه‌و به‌به‌رگێكی پرۆتینی داپۆشراوه‌، ناتوانێت وزه‌و پرۆتینات به‌رھه‌مبھێنێت.

5. ڤایرۆس زۆر له‌به‌كتریا بچوكتره‌، قه‌باره‌ی به‌كتریا ٠.٠٠١ میلیمه‌تره‌، به‌ڵام قه‌باره‌ی ڤایرۆس كه‌متره‌ له‌یه‌ك له‌سه‌دی قه‌باره‌ی به‌كتریا.

.

.