کێل/kêl: ئان: بڵند، بەرز، قیت.{ گیو، ل، 801}.
:: جوانچاکی باڵا بڵند.
1 – پایە، تاتە، دنگە، کۆڵەکەی بەرد یان ئاسن. کوچک قەور : دوو بەردە پان، درێژ و قیتەکانی؛ لای سەرینگان و پێ یینگانەوەئ گۆڕدادەندرێن. تاوێری سەرگۆڕ. لە کوردستان ئەم کێلە لە بەردی مەڕمەڕی سپی و لووسی بڵند دروست دەکرێت.[ ئینگـ : spire]{ کەمالنامە، ل، 1363}{ مەردۆخ، ب 2، ل، 404}.
:: بەری سەرین و پانی سەر گۆڕ.
2 – [ مجـ] سەرداری عێل یان خێڵ.{ هەژار، ل، 678}.
3 – نوختە، نتک، جێگا.{ گیو، ل، 801}.
4 – میل : کە بە گەردنی نازداران دەڵێن : گەردن کێل : هەر لە وانەیە بەو هۆیەوە بێت.
5 – [ پیش] کەیل، میلی ڕەنگاو ڕەنگی بەڕە.
6 – [ ئەردە] کیلە بۆ پێوان ؛ پێوانەی دانەوێڵە.
7 – دڕون، دوورمان.
8 – نێشانەی کەوشەن.
9 – [ گیان] سابڕێن، تەگە.
10 – [ خوار] چۆڕی کوڵێرە کە لە بن ژیلەمۆ دەبرژێت.
11 – [ زیند] پاپۆکەی مار.
کێلە/kêl: ن:
1 – کیلەی دەخڵ پێوان
2 – تەپاڵە کێویلە.
کێلەبەردانێ/kêl: نتـ: بەبەرد هاوێشتە ئامانج.
کێلەک خستن/kêl: کتپ:[ کێل+ ئەک+ خستن] نوختەیەک دانان.
کێل بوونەوە/kêl: کتن: بەرزبوونەوە، بڵندبوونەوە.
کێلدان/kêl: کتپ:
دادڕوون، دڕوون
بەرەوژوور ئاویتن.
کێل ستوون/kêl: نتـ: کێرستوون، پەلکەزێڕینە.
کێل ڤەدان/kêl: کتپ: کێلدان، بەرەوژوور ئاویتن.
کێل کردن/kêl: کتپ: بڵندکردن.
کێل کردنەوە/kêl: کتپ: بەرزکردنەوە،
کێلکن/kêl: ن: کۆبوونەوەی ئاپۆرە بەجغز لە دەوەری تشتێک.
کێلەنووس/kêlenûs: نفا: تاتەنووس.
کێلەنووسی/kêlenûsî: نچ: تاتەنووسی.
:: کێلەنووسی حەمورابی.
کێلە سپی/kêl: نتـ:[ جێۆ]
ناوی کێوێکە لە کوردستان.
کوندێکە لە کوردستان عەرەب وێرانی کرد.
کێلە سپییان/kêl: ن:[ جێۆ] ناوی گوندێکە لە کوردستان.
کێلەشین/kêl: ن:[ جێۆ]
ناوی کێوێکە لە کوردستان.
بەردێکە کەوە ڕەنگە زۆر کەونارایە لە چیای کێڵەشێن کە کەتیبەی پێەوەیە.{ هەژار، ل، 679}.
کێلەکان/kêl: ن: ناوی گوندێکە لە عەرەب وێرانی کرد.
کێلەکەوە/kêl: نتـ : گوندێکە عەرەب وێرانی کرد.
کێلەکی/kêl: نتـ : دەمەکی، زەمانەکی، وەختەکی
کێلێ/kêl: نتـ: گوندێکە عەرەب وێرانی کرد.
کێلێک/kêl: ن:
تاوە، دەمووکە.
ژنی نە موسڵمان.{ هەژار، ل، 679}.
.
.
کێلانێ/kêl: : کێ بەرکێ لە ئامانج پێکژان دا.
کێلکەوانە/kêl: نتـ: قوچکەوانە.
.
کێلەک/kêl: ن:
تەنیشت.
تەقەڵ
جۆڕێ نانی بچکۆلەیە بۆ زارۆکان.
کێلەکە/kêl: ن: کەلەکە، خاڵیگە، برک.
کێلەکدان/kêl: کتپ: کلابوون، لادان لە ڕێ.
کێلەکێ/kêl: نتـ: کێلەکە.
کێلەندی/kêl: نتـ: جۆرێ داسی گەورە، کەلەندی.
کێلی/kêl: نچ: دەم و کات.
.
.
.
.