فڕماندن/fiřmandin: کتپ:[ دەنگ] پڕماندن : فڕمەفرم کردن.{ گیو، ل، 670}
فڕمە/fiřme: ن:[ دەنگ] پیڕە، پرمە، پڵمە : دەنگی لووتی یەکسم بەتایبەت نێرینەی کێوی و ئاژەڵی گەورە لە کاتی غاردانیدا.
فڕمەفڕم/fiřmefiřm: ئانتـ:[ دەنگ] پرمەپرم، پیڕەپیڕ، پڵمەپڵم : فرمەی یەک لەدوای یەک.
فڕمەفڕم کردن/fiřmefiřm: کتپ:[ دەنگ] پڕماندن، فڕماندن.
{ سەرنج : دیاردەیەک لە دیارەکانی زمانەکانی هیندوئەوروپی، گوڕانکارییە لە نێوان دوو دەنگی( پ) و ( ف) وەک لەنێوان پڕماندن، فڕماندندا هەیە. ( p , ph , f) }
فرمک/fiřmik: ن:[ کباک] کونەلووت، قولی بیڤل، کونی تفنگ.{ هەژار، ل، 518}
.
.
.
.