چەقچە‌قە/çeqçeqe: ن:[ ڕوو] گاسنی : گیایەکی خۆڕسکی چەند ساڵەیە. ئەم ڕووەکە گوڵێکی ڕەنگ شین دەگرێت. ریشووەکەی دوای ئەوەی ووشک و پاشان دەھاڕدرێت وەک چایی و قاوە لە ناوچەکانی دەریای سپی ناوەراست دەخورێتەوە یان شیرەی بنەکەی وەک جاچکە دەجاوێندرێت. لە کوردستانیش چەن جۆری ھەیە و یەکێکیان چەقچەقە تاڵەیە. ئەم گیایە لە سەرەتادا گیایەکی ئەوروپایی بووە بەڵام ئێستا ئیتر لە تەواوی دونیادا دەڕوێندرێت.[ لا : Cichorium intybus]

.

.

.

.