مووروو/mûrû: ن:[ خشڵ] موورک، موور، موورگ، مورک، موهرک( کباک)، تزبی : دەنکە تەزبیح، تەبەل : جۆرە شتێکی خڕی کوندارە ژنان بە هۆنراوەیی دەیکەنە ملیان بۆ جوانی.[ ئینگـ : bead]{ خال، ل، }{ سەلاحەدین، ل، 70}.

موورووەتا/mûruweta: نتـ:[ خشڵ] موورووێکی شینە.

موورووە سەراو/mûruwe seraw: نتـ:[ خشڵ] جۆرێ موورووە.

موورووە شین/mûruwe şîn: نتـ:[ خشڵ] کانزایەکە بە ڕەنگی شین بۆ دەرمان دەشێت.

موورووە شینە/mûruwe şîne: نتـ:[ خشڵ] موورووە شین.

موورووە کەرانە/mûruwe kerane: نتـ:[ خشڵ] موورگە کەوڵە، کووژەکە.

موورووە لەرزە/mûruwe lerize: نتـ:[ خشڵ] جۆرێ مووروو.

.

  مووروو لە واتای جیاجیا دا 

بە مووروو/be mûrû: ن:[ خشڵ] خەملکری( کباک).

{

هەڵم بگرن بە سێ و بە دوو

بم بەن بۆ گەڕەکی ژووروو

شینم بۆ بکەن، مل بەمووروو

ئەی بەناز، وەی بەناز، بەناز بەناز

چاو جوان مەمکوژە بەناز

}{ حەسەن زیرەک}

پێموورە/pêmûre: ن:[ خشڵ][ پێ+ موورە( مووروو) ] پاموورە، پاوانەی مووروو.

چنینی مووروو/çinînî mûrû: کتپ:[ خشڵ] مووروو چنین.  

ڕازانەوە بە مووروو/ řazanewe bemûrû: کتپ:[ خشڵ] 

1 – ڕازانەوە بە زەبگیانە، موهرکان ب کار دئێنت.[ ئینگـ : bead]

2 – خڕبوون، وەک مووروو لێهاتن. 

موت و مووروو/mut û mûrû: نتـ:[ خشڵ]  مت و مووروو. 

مورواری و مووروو/mirwarî û mûrû: نتـ:[ خشڵ]  

ملوانکەی مووروو/milwankey mûrû: ن:[ خشڵ]

هۆنینەوەی مووروو/honînewey mûrû: کتپ:[ خشڵ] خەملکرن( کباک) : خەملا موهەکی یان ب موهرکان.[ ئینگـ : beading]

.

.

_____________________

مووروو/mûrû: ن: هەمرۆ، هەرمێ.{ هەژار، ل، 817}.

.

.

.

.