چان ¹ /çan: ن:[ کشت]
1 – [ ئەردە] ئامرازێکە بۆ گێرەی کڵۆش، باگوردێنێکە لە دار و بە دارێکی دیکەوەی دەبەست، دەنیری سەرملی گا جووتانەی دەکەن، باگرانەکان بەسەر کڵۆش دا دێن و ووردی دەکەن.
2 – [ کباک] جۆرە چەپەرێکی سێ سووچی بە شووڵ تەراوە، گووریسێکی تێدەخرێت بە ناو جۆگەدا ڕادەکێشرێت بۆ پاککردنەوەی ناو جۆگە لە پووشوو پەلاش.
3 – [ کە، کۆ] کۆمایەک لە لکی کەبەر، کوتار، گادەمە کە بەخڕی تێک دەپەستێورێن وەکوو جەنجەڕ گێرەی پێدەکرێت، واتە جۆرە جەنجەڕێکە لە درکوداڵ دروستدەکرێت بۆ گێرە وووردکردنی قرشە.
{ تێبینی : ئێستاش لە کوردستانێدا، هەندێک هەژار بەکاری دەبەن}{ گیو، ل، 301}.
.
.
_____________________________
چان ² /çan: چ:[ ڕەگی ( چاندن)]
چاندراو/çandiraw: نفا:[ کارابزر] چێندراو.
:: بەزەویدا چەقێنراو .
چاندن ¹ /çandin: کتپ:[ کشت]
1 – پاشین( كهـ)، چەقاندن، داچکاندن، داچکلیلاندن، داچاندن، شانای( هـ)، شاندن، ناشتن، ناژتن، نیان، وەشاندن(کباک).
2 – زانستێکە کە دەخوێندرێت لە کۆلێژی کشتوکالێ، لەمەر شێوە و شێوازەکانی چاندن.
:: فاکۆلتیا چاندن و رادستانێ.
:: تۆڤ کردن بۆ کشتوکاڵ و بێستانان.
.
.
_________________________
چان ³ /çan: ن:[ کباک] زەنگ، (ع: ناقوس)، زیل : زەنگوڵەی خەبەردارکردن.
چان قۆچ/çan qoç : نتـ:[ کباک] زەنگی کلیسا.
چان کۆچ/çan koç : نتـ:[کباک]
1 – چانقۆێ، زەنگی کلیسایان.
2 – ڕاوەشاندنی زەنگوڵە بۆ کاروان کە وەختی کۆچە{ هەژار. ل. 198}.
چانکوت/çankut: نفا:[ کباک][ چان+ کوت( کوتان)] زەنگلێدەر.
چانکوش/çankuš: ن:[ کباک] مجێوری کلیسای فەلان بۆ ناقوس ڕاژاندن.
.
.
.
.