چان ¹ /çan: ن:[ کشت]

1 – [ ئەردە] ئامرازێکە بۆ گێرەی کڵۆش، باگوردێنێکە لە دار و بە دارێکی دیکەوەی دەبەست، دەنیری سەرملی گا جووتانەی دەکەن، باگرانەکان بەسەر کڵۆش دا دێن و ووردی دەکەن.

2 – [ کباک] جۆرە چەپەرێکی سێ سووچی بە شووڵ تەراوە، گووریسێکی تێدەخرێت بە ناو جۆگەدا ڕادەکێشرێت بۆ پاککردنەوەی ناو جۆگە لە پووشوو پەلاش.

3 – [ کە، کۆ] کۆمایەک لە لکی کەبەر، کوتار، گادەمە کە بەخڕی تێک دەپەستێورێن وەکوو جەنجەڕ گێرەی پێدەکرێت، واتە جۆرە جەنجەڕێکە لە درکوداڵ دروستدەکرێت بۆ گێرە وووردکردنی قرشە.

{ تێبینی : ئێستاش لە کوردستانێدا، هەندێک هەژار بەکاری دەبەن}{ گیو، ل، 301}.

.

.

_____________________________

چان ² /çan: چ:[ ڕەگی ( چاندن)]   

چاندراو/çandiraw: نفا:[ کارابزر] چێندراو.

:: بەزەویدا چەقێنراو .

چاندن ¹ /çandin: کتپ:[ کشت] 

1 – پاشین( كهـ)، چەقاندن، داچکاندن، داچکلیلاندن، داچاندن، شانای( هـ)، شاندن، ناشتن، ناژتن، نیان، وەشاندن(کباک).

2 – زانستێکە کە دەخوێندرێت لە کۆلێژی کشتوکالێ، لەمەر شێوە و شێوازەکانی چاندن.

:: فاکۆلتیا چاندن و رادستانێ.

:: تۆڤ کردن بۆ کشتوکاڵ و بێستانان.

.

.

_________________________

چان ³ /çan: ن:[ کباک] زەنگ، (ع: ناقوس)، زیل : زەنگوڵەی خەبەردارکردن.

چان قۆچ/çan qoç : نتـ:[ کباک] زەنگی کلیسا.  

چان کۆچ/çan koç : نتـ:[کباک]

1 – چانقۆێ، زەنگی کلیسایان.

2 – ڕاوەشاندنی زەنگوڵە بۆ کاروان کە وەختی کۆچە{ هەژار. ل. 198}.

چانکوت/çankut: نفا:[ کباک][ چان+ کوت( کوتان)] زەنگلێدەر.

چانکوش/çankuš: ن:[ کباک] مجێوری کلیسای فەلان بۆ ناقوس ڕاژاندن.

.

.

.

.