پێگەیاندن/pêgeyandin: کتپ:[ پێ+گەیاندن]

1 – گەیاندنی شتێکی ناردراوە بۆ کەسی ڕاسپاردە.

:: نامەکەت پێگەیاند ؟.

2 – گەیشتنی پێداویستی.

:: ئاویان پێنەگەیشتبا لە تینوان دەمردن .

3 – بەبەرگەیاندن، گەیاندنەبەر.

:: سێ ساڵی کێشا هەتا ئەوباغەم پێگەیاند.

4 – بەخێوکردن، گەورەکردن.

:: هەتا ئەو مندالانەم پێگەیاند، خۆم پیربووم.

 

جەزرەبەپێگەیاندن/cezrebepêgeyandin: کتپ:[ جەزرەبە+ پێگەیاندن] جەرزرەبەدان.{ خاڵ، ل، 126}

زووپێگەیاندن/pêgeyandin: کتپ:[ زوو+ پێگەیاندن] هۆر‌کرن، گەیاندنی قسە یان شتێک بە کەسێک زۆر بە زووی.

.

.

.