پرچک ¹ /pirçik: ئان:
1 – پرژ : پریشکی ئاوی بە کوڵ.
2 – پڕتاڵ، پڕتک، پڕتۆڵ، پرتووکاو، پڕچک، پڕوپیتاڵ، پێخەف، تڕتان، تیتۆڵ، ڕیندۆڵ، ڕێنگۆڵ، مالگەزی : پارچەی شڕەی کۆنە.
.
.
______________
پرچک ² /pirçik: ن:
1 – [ ڕوو] پنجک، ئەو دارە کوورتانەن، کە لق و پۆپیان زۆرە.
2 – تیسی لکێکی گچکە و باریکی نینۆک یان گۆشتی لەشی مرۆڤییە، کە بگاتە گۆشتی زیندوو.
.
.
.
.