گیاتاڵە/giya taľe: ن:[ ڕوو] مامیران، گوشاد : جۆرە ڕووەکێکی کێوییە، گوڵێکی شین دەگرێت، بۆ ئامادەکردنی مەی بەکاردێت. هەروەها دەرمانی گیانداری لێ دەردەهێندرێت.[ لا : gentain]{ کەمالنامە، ل، 233}.

گیاتاڵەییەکان/giya taľeyiyekan: نتـ:[ ڕوو] پلەیەکی بەرفراوانە بۆ ئەو ڕووەکانەی کە گەڵای جووتپەل( جووتلا) : dicotyledon یان هەیە. زانایان وەها ڕەچاوی دەکەن کە پتر لە 20.000 جۆری ڕووەک لە خۆ بگرێت لە جیهاندا.[ لا : gentianaceae]

.

.

.

.