چەنەباز/çenebaz: ئانفا:[ مجـ][ چەنە+ باز] بەژۆک، بەربێژ، بەسبێژ، بلبلە، بلووێربەزێن، پەلپەل_ پلپلێ( کباک)، پوچبێژ، تووشمال، چاوەش، چەنەدرێژ، چەنەسووک، چەنەهەراش، چەوچەو، چیڕەدرێژ، دەڤ شیلی، دەمتەقێن، دیواندڕ، درێژدادڕ، زاتدار، زماندرێژ، زۆربڵێ، زۆردوو، زۆرڕەو_ زۆرڕۆ(هەولێر)، فرەواچ، فرەدوو، قەرەچەناخ، لاتاقەوچ، لۆترەوان.[ ئینگـ: prattling ،prattler , prattled]{ سەلاحەدین، ل، 676}.
چەنەبازی/çenebazî: نچ:[ مجـ][ چەنەباز+ ئی] ئەلەتەوش، بەربێژی، پڕبێژی، پلپلیی، چەنەهەراشیی، چەوچەوکەریی، ، چخچخی، چیڕەدرێژی، حیناوەیی، دەمەتەقێ، درێژدادڕیی، دەم هەراشیی، دەمەوەریی، زۆربێژیی، کەلەڤاژی، هەڵپەهەڵپ، هەڵەوەڕیی، هەڵیت وێژیی.[ ئینگـ: prattle]
چەنەبازی کردن/çenebazî kirdin: کتپ:[ مجـ][ چەنەبازی+ کردن] چەنەلێدان.[ ئینگـ: prating]
چەنەبازی کری/çenebazî kirî: ئانفا:[ کباک] پربێژی کری، چەنەبازی کراو.[ ئینگـ: prated]
چەنەبەچەن/çenebeçen: نتـ: چەنەدان.
چەنەبەچەنە/çenebeçene: نتـ: چەڵتەچەڵت، دەمەتەقێ.
چەنەبەچەنەوێستان/çenebeçene wêstan: کتن: بەرانبەرێکی یەکێک بۆ یەکێکی تر بەقسە لە ڕوودا کردنەوەی.
چەنەدان/çenedan: نتـ: چەنەبازی.
چەنەدرێژ/çene dirêj: ئانتـ:[ مجـ] پڕچەنە، چەنەباز، زڕچۆنە، زۆروێژ، زۆربڵێ، سەهەندە، قەرەچەناخ.
چەنەدرێژی/çene dirêjî: نچ: چەنەبازی.
چەنەسووک/çene sûk: ئانتـ:[ مجـ] چەنەباز، چیڕەدرێژ، پلپلێ (کباک)، زۆربڵێ، نەوالخ.
چەنەسووکی/çene sûkî: نچ: پلپلی(کباک)، چەبەبازی، چنچی، زۆربڵێی.
چەنەلێدان/çene lêdan: کتپ:[ چەنە+ لێدان] چەنەگەلێکدان، قەوچەقەوچ، چەنەبازیکردن.
.
.
.
.