لۆترە/lotire: ن: [ خۆ] هەڵاتن، بەگورگە لۆقە.

لۆترەوان/lotirewan: ئانتـ:[ لۆترە+ وان] 

1 . جۆرە ئاخافتنێکە تیپی هەر ووشەیەی سەرە و بن دەکرێت بۆ ڕاز پەنهان کردن وەکوو : ناچم، ناڕۆم، ڕانۆم.

2 . بەقسەی بێ تەریب و هەروایش دەڵێن هەڵییت و پەڵییت.

3 . کەسێکی تەڵەکەبازە کە قسەی هیچ و پووچی بێ پەردە بکات.{ خاڵ، ب 3، ل، 241}

4 . بەژۆک، بەربێژ، بەسبێژ، بلبلە، بلووێربەزێن، پەلپەل _ پلپلێ( کباک)، پوچبێژ، تووشمال، چاوەش، چەنەباز، چەنەدرێژ، چەنەسووک، چەنەهەراش، چەوچەو، چیڕەدرێژ، دەڤ شیلی، دەمەتقێن، دیواندڕ، درێژدادڕ، زاتدار، زماندرێژ، زۆرڕەو _ زۆرڕۆ( هەولێر)، فرەواچ، فرەدوو، قەرەچەناخ، لاتاقەوچ.[ ئینگـ : prattling ، prattler , prattled]{ سەلاحەدین، ل، 676}.

لۆترەوانی/lotire: نچ:

1 . چەنەبازی.

2 . تەڵەکەبازیی و ساختەچێتی و قسەی بێ کەڵک و سوود کردن. { خاڵ، ب 3، ل، 241}

.

.

.

.