کەڕەواڵە/keřewaľe: ن:[ باڵ] بەتەک، وەتەک، بدبەدە، سەمانەک( ع : سمانی)، فیلەگێژە، قارووتک، قورقرۆک، قورقرووک، کاروانە، کەراک، کەرەک، کەرەوەرە، کوڵەفڕ، کیراسو، وەتەک، هەوێردە، ھەیال : مەلێکە پەڕ و باڵی بۆر یان قاوەیی مەیلەو ڕەشی تێدایە، بڵندایی نزیکەی 17 سم دەبێت، خرپنە و بێ کلکی جوانە لە سوێسکە پچووکترە. دەنووکێکی خۆڵەمێشی زۆرکورت و چەماوەتەوە بۆ خوارەوە. قاچی خۆلەمێشی مەیلەو زەردە. بەزۆری لە قەراغ ئاو دەژێت. لەکاتی فڕینیدا دەنگی باڵی زۆر دێت لە فڕینی کورت و تونددا وەستایە و یەکسەر دەفڕێت، زۆرتر بە سەر زەویدا دەگەڕێت. بەتۆی گژ و گیا، مێروو و جانەوەری ورد دەژێت، لە سەر بژوێن و ناو گژوگیادا ھێلانە ساز دەکات، باڵندەیەکی کۆچەرییە و گۆشتەکەی دەخورێت، هەر بۆشە زۆر ڕاو دەکرێت.[ ئینگـ : Quail][ لا : Coturnix coturnix , Tetrao Coturnix].{ کەمالنامە، ل، 1146}.
پۆلێنکردنی زانستی |
||||||
شانشین | هۆبە | پۆل | پلە | سەرووی خێزان( تۆرەمە) | خێزان | جۆر |
جیهانی زیندەوەر | پەتدارەکان | باڵندە | مرشێوەگییەکاک | قەرقاوڵان | کەڕەواڵە |
کەڕەواڵە ئاسایی/keřewaľe: نتـ:
کەڕەواڵە بارانی/keřewaľe: نتـ:
کەڕەواڵەی ئەندەلووسی/keřewaľe: نتـ: هەوێردەی پنچکان،
کەڕەواڵە ژاپۆنی/keřewaľe: نتـ: کۆچەرن و مەودای زۆر دوور دهپێون. لە بڕێ وڵاتاندا بۆ گۆشت و ھێلکە رایدەگرن
.
.
______________________
کەڕەواڵە/keřewaľe: ئان: ژێهاتی و دلسا : jêhatî û dilsa : بریتییە لە مەردوومی ساویلکەی بەستەزمان.{ خاڵ، ل، }
.
.
.
.