پاڵپێوەنان /paľpêwenan: کتپ:[ پاڵ+ پێوەنان(پێ+ وە+ نان)]
1 – بۆقپێوەنان، پێشدان، دانەپێش، ڕادان، لەترپێدان، پاڵدان.
2 – بزواندن، تاودان، تیژكردن، جووڵاندن، دڵپتەوكردن، دڵقاییم كردن، زاتخستنەبەر، زاتپێدان، غیرەتدانەبەر، قاودان، گاڵدان، هاندان، ورەبەرزكردنەوە، پێشدان، هانەهانەدان.[ ئینگـ : Thrust]
3 – پەلپەلپێكردن.
4 – ڕەپێشخستن، بەدەست ئاژۆتن، پاڵپێڕانان، لەتردان، پشت بەبالیف یان دیوار یان شتێكە وە نان بۆ حەسانەوە.
5 – تەلاقدانەوە.
6 – دنەدان، هاندان :agitation .
پاڵپێوەنان بە/paľpêwenan be: کتپ:[ پاڵپێوەنان+ بە]
:: پاڵپێوەنان بە پاشەڕۆ یاخود بە زەختێکی زۆر، ئەگەری مردن دروست دەکات.
پاڵپێوەنان بۆ/paľpêwenan bo: کتپ:[ پاڵپێوەنان+ بۆ+ سەرەوە]
پاڵپێوەنان بۆ سەرەوە/paľpêwenan bo serewe: کتپ:[ پاڵپێوەنان+ بۆ+ سەرەوە] بەرزکردنەوە.[ ئینگـ : uplift]{ ڕەنج، ل، 596}
پاڵپێوەنان لە نێوان/paľpêwenan le nêwan: کتپ:[ پاڵپێوەنان+ لە نێوان]
:: پاڵپێوەنان لەنێوان پاسەوانەکانی مالیکی و پاسەوانانی پرسەی جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغدا.
پاڵپێوەنەر/paľpëwener: نفا:[ پاڵپێوە+ نەر( نان)]
1 – جوولێنەر، هەستێكی لەپڕ.
2 – هاندەر، جوولێنەر.
.
.
.
.