ئالان/Alan: ن:

1- [ جێۆ] ناوی مه‌ڵبه‌ندێکه‌ له ‌کوردستان که‌ چه‌ند دێیه‌کی به‌ری باشوور و ئه‌وی تری به‌ری ڕۆژهه‌ڵات که‌وتوون. ناودارترین که‌سی له ‌مێژوودا زانا بێتووشی بووه‌.

2- ناوی گوندێکه‌ له‌ ده‌‌ڤه‌ری ڕه‌واندووز.

.

ئالانی/Alanî: نچ:[ جێۆ] ناوی هۆزێکی کوردییه‌.

.

.

___________________________________

– ئالان/– alan – : ن: وشه‌یه‌كه‌ وه‌ك پاشگر ده‌لكێت به‌ وشه‌ی دییه‌وه‌ و وشه‌یه‌كی نوێ دروست ده‌كات.

{ تێبـ : سەرنج لە ئەم سسێ ناوە بدەن لە چۆن پەرەی سەندووە لە ناوی( ئالان)ـەوە. ئالان و ناوچەی ئالان دەکەوێتە ناوەندی کوردستانەوە گەورەوە.

.

::  ئه‌رده‌لان  ( ئه‌رد+ ئالان) : كەچی ئەرد ئالان یان ئەردەلان دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی ووڵاتەوە. كەخاوەن مێژووییەكی پڕ فرەوانی هەیە لە چاو ئالانەكانی دیكە.

.

::  ئه‌وجالان( ئه‌وج+ ئالان)  :

ئەگەر لە كەرتی یەكەمی ئەم وشەیە ووردبینەوە( ئەوج) بەواتای بلند و باڵا و سەروو دێت لە بۆ ناو و دەڤەری ئالان.

Öcalan  وەک بە زمانی توركی گۆدەکرێت، دەقی ناوە سەرەکییەکەی شێواندووە.  بۆیە بە مشەخەت دەناسرێتەوە.

.

::  باجه‌لان ( باج + ئالان) : ناوچەی باجەلان ناوەكەی هەر بۆ خۆوەوەیە كە دەكەوێتە باشوری كوردستانەوە واتا گەرمەسێر}.

.

.

____________________________

ئالان/Alan: ن:[ ناڤ] نێوێکی ڕەگەزی نێرینەیە.

.

.

.

.