ئارامی   لاتینی   ئاڤێستایی 
 ئۆ – ۆ 0 o – O
 هاوێژی ئه‌م پیته‌ به ‌ئه‌م کلۆجه‌ ده‌بێت   زارده‌کرێته‌وه‌، زمان بۆلای مه‌لاشووی خواره‌وه‌ ده‌ڕوات، باده‌رکردن له ‌قوورگه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی زار ده‌رده‌چێت. 

حه‌وته‌مین پیته‌ له‌ شێوەنووسینی ئا‌ڤێستایی وەک( o – O). وە  هه‌ژه‌مین پیته‌ به ‌شێوەنووسی لاتینی له‌زوانی کوردییدا. ئه‌م پیته‌ شه‌شه‌مین پیته‌ لەبزوێنه‌کانی زمانی کوردی وه‌ بزوێنێکی ڕێزی پشته‌وه‌یه‌ و لێو هاوبه‌شی گۆکردنی ده‌کات.

1 –  بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت ئه‌و وشانه‌ی که‌ لاتینین یان بیانی ترن بتواندرێت بنووسڕێن به‌ڕێنووسی عه‌ره‌بی وه‌ک ئۆکتۆبه‌ر، ئۆمه‌ر( عمر)…هتد. وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته‌ خانه‌ی سێ یه‌مه‌وه‌ له‌ سازێندراوی هه‌مزه ‌و پیته‌بزوێنه‌کان، وه‌ دووه‌میان پیتی( ۆ ) خۆیه‌تی به‌ڕێنووسی عه‌ره‌بی. بزوێنێکی ڕێزی پشته‌وه‌ لێو هاوبه‌شی گۆکردنی ده‌کات، که‌مێک له‌( ه‌) ی ڕووسی بێهێزتره‌.

2 – به ‌ڕێنووسی عه‌ره‌بی له‌ وێنه‌ی ئه‌م پیته‌ پیتی( و) واوی قوچاو هه‌یه‌. به‌هیچ جۆرێک به ‌پیتی [ ا، ه‌،  د،  ر،  ڕ،  ز،  ژ،  و ] وه‌ نانووسێت. به‌ڵام به ‌پیته‌کانی تره‌وه‌ ده‌نووسێت.

3 –  پیتی( ه‌/ e) به‌هیچ جۆرێک ناکه‌وێته‌ دوای ئه‌م پیته‌وه‌ وه‌ک، به‌ڵام ( و) ده‌که‌وێته‌ نێوانیانه‌وه ‌: له‌ زاخۆوه‌، به‌دۆوه‌. به‌رێنووسی عه‌ره‌بی ئه‌م پیته‌ ته‌نها له ‌ناوه‌ند و دوایی وشه‌وه‌ تێت. ئه‌مه‌ش ته‌گه‌ره‌یه ‌که‌ له ‌ناو زمانی کوردی به‌ ڕێنووسی عه‌ره‌بی.

:: دۆم

:: مۆن

:: دۆشاو

:: گۆشت

:: رۆخ

:: گۆزه‌…

:: دۆ

:: هه‌ڵۆ

:: هیرۆ

:: په‌ڕۆ

:: گۆ

4- له‌ هه‌ندێک وشه‌( ۆ )ی سۆرانی ده‌بێت به‌(وه‌) له‌ کرمانجی دا

 کرمانجی ناوەند( سۆرانی)  کرمانجی باکوور 
 خۆش  خوه‌ش

.

.

_________

– ۆ/– o : ئمـ:[ ئامرازی بانگکردن]

1 – له‌ کرمانجی باکووردا پتر بەکاردێت لە زمانی کوردییدا و ده‌ڵکێت به‌دوای نانه‌وه

   کرمانجی باکووری   کرمانجی باشووری 
 کوڕ  کۆرۆ وەرە  کوڕە وەرە
 باب  بابۆ  بابە 
 ژیر  ژیرۆ  ژیرە 
 دار  دارۆ  دارە 
ێبینی 
 ئه‌م ئامرازه‌ له‌ هه‌ندێک وشه‌ی کرمانجی ناوه‌ندیدا ده‌بیندرێت : لالۆ، خالۆ، مامۆ…{زه‌بیحی}

2 – ئامرازی ناوبراو هەر لەگەڵ ناوی نێر بەکاردێت و ناچێتە سەر ناوی مێ. 

میرۆ !

هەڤالۆ ! 

.

.

_______

ئۆ/o: ن:[ ئۆه / oh] وه‌هاتووه‌.

1 – حه‌یفێ، مخابن.

:: ئۆ بۆ ئه‌و رۆژی له‌ده‌سمان چوو!.

2 – وشه‌ی بانگ کردن

:: ئۆ فاتێ

:: ئۆ ڕه‌‌شۆ

:: قوت – قوتۆ.

3 – وشه‌ی سه‌یرمان

:: ئۆچ سه‌یره ‌!.

4 – ده‌نگدانی گاجووت بۆ ئۆدانه‌وه‌.

.

.

_______

ئۆ/O: ن:[ بیا]

1 – [ کیمیـ] کورتکراوه‌ یان نیشانه‌ی( ئۆکسجین)ـه‌.

2 – [ بیر] ژماره‌ یانزه‌یه‌ به‌ڕێنووسی رۆمی.

.

.

____________

ئۆئۆئۆ/OOO: ن:[ ♫] جۆره‌ ئاوازێكه‌ له‌سه‌ره‌تای یان لەپاش هه‌ندێک گۆرانی هه‌ورامی ده‌گووترێت.

.

.

.

.