ئارامی | لاتینی | ئا‌ڤێستایی |
ئۆ – ۆ | 0 | o – O |
هاوێژی ئه‌م پیته به ئه‌م کلۆجه ده‌بێت | زارده‌کرێته‌وه، زمان بۆلای مه‌لاشووی خواره‌وه ده‌ڕوات، باده‌رکردن له قوورگه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی زار ده‌رده‌چێت. |
حه‌وته‌مین پیته له شێوەنووسینی ئا‌ڤێستایی وەک( o – O). وە هه‌ژه‌مین پیته به شێوەنووسی لاتینی له‌زوانی کوردییدا. ئه‌م پیته شه‌شه‌مین پیته لەبزوێنه‌کانی زمانی کوردی وه بزوێنێکی ڕێزی پشته‌وه‌یه و لێو هاوبه‌شی گۆکردنی ده‌کات.
1 – بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت ئه‌و وشانه‌ی که لاتینین یان بیانی ترن بتواندرێت بنووسڕێن به‌ڕێنووسی عه‌ره‌بی وه‌ک ئۆکتۆبه‌ر، ئۆمه‌ر( عمر)…هتد. وه ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته خانه‌ی سێ یه‌مه‌وه له سازێندراوی هه‌مزه و پیته‌بزوێنه‌کان، وه دووه‌میان پیتی( ۆ ) خۆیه‌تی به‌ڕێنووسی عه‌ره‌بی. بزوێنێکی ڕێزی پشته‌وه لێو هاوبه‌شی گۆکردنی ده‌کات، که‌مێک له( ه) ی ڕووسی بێهێزتره.
2 – به ڕێنووسی عه‌ره‌بی له وێنه‌ی ئه‌م پیته پیتی( و) واوی قوچاو هه‌یه. به‌هیچ جۆرێک به پیتی [ ا، ه، د، ر، ڕ، ز، ژ، و ] وه نانووسێت. به‌ڵام به پیته‌کانی تره‌وه ده‌نووسێت.
3 – پیتی( ه/ e) به‌هیچ جۆرێک ناکه‌وێته دوای ئه‌م پیته‌وه وه‌ک، به‌ڵام ( و) ده‌که‌وێته نێوانیانه‌وه : له زاخۆوه، به‌دۆوه. به‌رێنووسی عه‌ره‌بی ئه‌م پیته ته‌نها له ناوه‌ند و دوایی وشه‌وه تێت. ئه‌مه‌ش ته‌گه‌ره‌یه که له ناو زمانی کوردی به ڕێنووسی عه‌ره‌بی.
:: دۆم
:: مۆن
:: دۆشاو
:: گۆشت
:: رۆخ
:: گۆزه…
:: دۆ
:: هه‌ڵۆ
:: هیرۆ
:: په‌ڕۆ
:: گۆ
4- له هه‌ندێک وشه( ۆ )ی سۆرانی ده‌بێت به (وه) له کرمانجی دا
کرمانجی ناوەند( سۆرانی) | کرمانجی باکوور |
خۆش | خوه‌ش |
.
.
______________________
– ۆ/– o : ئمـ: بۆ بانگ کردن ده‌کارده‌هێتدرێت له کرمانجی باکووردا. ده‌ڵکێت به دوای نانه‌وه
:: کور- کۆرۆ
:: باب – بابۆ
:: ژیر- ژیرۆ
:: دار- دارۆ.
تێبینی |
ئه‌م ئامرازه له هه‌ندێک وشه‌ی کرمانجی ناوه‌ندیدا ده‌بیندرێت : لالۆ، خالۆ، مامۆ…{زه‌بیحی} |
.
.
_____________________
ئۆ/o: ن:[ ئۆه / oh] وه‌هاتووه.
1 – حه‌یفێ، مخابن.
:: ئۆ بۆ ئه‌و رۆژی له‌ده‌سمان چوو!.
2 – وشه‌ی بانگ کردن
:: ئۆ فاتێ
:: ئۆ ڕه‌شۆ
:: قوت – قوتۆ.
3 – وشه‌ی سه‌یرمان
:: ئۆچ سه‌یره !.
4 – ده‌نگدانی گاجووت بۆ ئۆدانه‌وه.
.
.
______________________
ئۆ/O: ن:[ بیا]
1 – [ کیمیـ] کورتکراوه یان نیشانه‌ی ( ئۆکسجین)ـه.
2 – [ بیر] ژماره یانزه‌یه به‌ڕێنووسی رۆمی.
.
.
_____________________
ئۆئۆئۆ/OOO: ن:[ ♫] جۆره ئاوازێكه له‌سه‌ره‌تای یان له پاش هه‌ندێک گۆرانی هه‌ورامی ده‌گووترێت.
.
.
.
.