ئالووده/alûde: ئان:[ فار][ بیا] {{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }}
1 – ئاڵفتە، بلکیاو _ بلکیاگ، بواژۆ، بووئاژۆ، بۆژڕ، تلاو _ تلیاگ، گرفتار : گیرۆده‌گ شتێک، که‌سێک یان کارێک.
:: داخەکەم، سیاسی کورد ئالوودەی کورد فرۆشتنە.
{
وه‌ک سۆفیی ساقی مه‌به ئالووده‌یی دنیا
بێهووده مکه ده‌رمه‌که سه‌رچاوه‌یی مه‌شره‌ب
}{ نالی}.
{
ساخاسه‌ن ئه‌مـجار، شووم سیابه‌خت
تۆ ئالووده‌ی ده‌رد، من زامان سه‌خت
}{ مه‌وله‌وی}.
2 – هۆگر، راهاتوو
:: ئه‌م منداڵه زۆر ئالووده‌ی دایکێتی، پیاوخۆی ئالووده‌ی جگه‌ره نه‌کات باشه.
3 – حالی شتێک که له شتێکی تر خشابێت یان که‌وتبێته ناویه‌وه‌و ئاسارێکی پێوه‌ڵکابێت.
{
ئالووده نه‌بی تا به‌زه‌بوونگریی خوێنم
بۆ کوشتنی من دامه‌نی پاکی له که‌مه‌ردا
}[ نالـی ].
ئالوودەبوون/alûdebûn: کتن:[ ئالوودە+ بوون] هۆگربوون.
:: ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكان بە یەكێک لە مەترسیدارترین كێشە سەردەمییەكان هەژماردەكرێت.
.
.
.