ئالووده‌/alûde: ئان:[ فار][ بیا] {{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }}

1 – ئاڵفتە، بواژۆ، بووئاژۆ، بۆژڕ، بلکیاو _ بلکیاگ، تلاو  _ تلیاگ، گرفتار : گیرۆده‌گ شتێک، که‌سێک یان کارێک.

{

وه‌ک سۆفیی ساقی مه‌به‌ ئالووده‌یی دنیا

بێهووده‌ مکه‌ ده‌رمه‌که‌ سه‌رچاوه‌یی مه‌شره‌ب

}{ نالی}.

{

ساخاسه‌ن ئه‌مـجار، شووم سیابه‌خت

 تۆ ئالووده‌ی ده‌رد، من زامان سه‌خت

}{ مه‌وله‌وی}.

2 – هۆگر، راهاتوو

::   ئه‌م منداڵه‌ زۆر ئالووده‌ی دایکێتی، پیاوخۆی  ئالووده‌ی جگه‌ره‌ نه‌کات باشه‌.

3 – حالی شتێک که ‌له‌ شتێکی تر خشابێت یان که‌وتبێته‌ ناویه‌وه‌و ئاسارێکی پێوه‌ڵکابێت.

{

ئالووده‌ نه‌بی تا به‌زه‌بوونگریی خوێنم

بۆ کوشتنی من دامه‌نی پاکی له‌ که‌مه‌ردا

}[ نالـی ].

.

.

.