ئاڵۆش/aľoş: ن: خورووی له‌شی مرۆ‌ڤ، خورشت، خارشت : به تایبه‌تی له‌به‌ر نه‌خۆشی پێست که له لاڕان و ناوڕان ده‌دات و مرۆ‌ڤ ناچارده‌کات هه‌ر بیخورێنێت و هه‌ڵیکرێنێت، خوریان.[ ئینگـ: Iching، Pruritus].
ئاڵۆشاوی/aľoşawî: ئانفا:[ ئاڵۆش+ ئاوی]
1 – حاڵی که‌سانێ که له‌به‌ر نه‌خۆشی پێست هه‌ندێک جێگایی له‌شیان ده‌خورێت.
2 – [ مجـ] حاڵی ئه‌وانه‌ی خوویان به‌خۆ هه‌ڵکڕاندنه‌وه گرتووه. ئاڵۆشدار.
3 – ئافره‌تی حه‌شه‌ری : به‌ئاڵۆش، هۆکن، حه‌که‌دار.
ئاڵۆشه ترسێ/aľoşe tirsê: نتـ:[ نخ] ترسه له ئاڵۆش، له ئاڵۆش ترسان.[ ئینگـ: Acarophobia ]{ په‌زیشکی، ل، 17}.
ئاڵۆشدار/aľoşdar: ئانتـ: حاڵی ئه‌وانه‌ی خوویان به‌خۆهه‌ڵکڕاندنه‌وه گرتووه.
ئاڵۆشی دووگیان/aľoşî dû giyan: نتـ:[ پ‌ز] خور یان سکپری، هه‌ندێک ئافره‌تی دووگیان له‌کۆتای مانگه‌کانی سک پریدا تووشی ئاڵۆشێکی زۆر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش به تایبه‌ت خواره‌وه‌ی سکی ده‌گرێته‌وه، بۆ که‌مکردنه‌وه‌شی به‌هه‌توان شوێنی خوریانه‌که چه‌ورده‌کرێت.
ئاڵۆشی جووت بوون/aľoşî cût bûn: کتنـ: هه‌وه‌سی جووت بوون.
به‌ئاڵۆش/beaľoş: ئانتـ: به هه‌وه‌س، ئافره‌تی حه‌شه‌ری، هۆکن، ئاره‌زووکردنی نێر
:: ژنێکی زۆربه ئاڵۆشه.
شێتی ئاڵۆش/aľoş: نتـ: [ ئینگـ : erotomania]
.
.
__________________
گیائاڵۆش/giya aľoş: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە لە تیرەی”Labiatae” کە بۆ دەرمانی زۆر دەردان دەشێت.[ ئینگـ: Bear’s Breech][ لا: Acanthus mollis L].
.
.
.
.