ئاوێز/awêz: ن: داڵۆچکه‌، داڵۆچه‌، داڵۆزکه‌، داڵۆسکه‌، داله‌قان، داهێشتن : شتێکی بچووک که‌ بۆ مه‌به‌ستێک به‌ شتێکی گه‌وره‌تره‌ وه‌ هه‌ڵاوه‌سرابێت و پێیداشۆربووبێته‌وه‌ و بله‌رێته‌وه‌.

:: ئاوێزی گواره‌.

:: ئاوێزی لاله‌.

 تێبینی 
  ئه‌م وشه‌ یه‌ له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کدا ڕیشه‌ی چاووگه‌ که‌ ئێستا له‌ زمانی کوردیدا شێوه‌ی : ( هه‌ڵاوه‌ستن، هه‌ڵواسین)ی به‌خۆیه‌وه‌ گرتووه‌.  

ئاوێزان/awêzan: کتن، نتـ:[ کۆ][ ئاوێز+ ئان] هه‌ڵاویستی، هه‌ڵواسراو، پێکەوەبەستراو: حاڵی که‌سێک یان شتێک به ‌جێگایه‌که‌وه‌ یا به‌ که‌سێک و شتێکه‌وه‌ هه‌ڵاوه‌سرابێت.

{

وه‌رگه‌ڕێ ئاوێزانت بم

شۆرابه‌ی گواره‌ی جوانت بم

}{ ؟}.

ئاوێزان بوون/awêzan bûn: کتن: ده‌ست هاوێژتن، چنگ لێدان، چنچرۆک لێگرتن.

ئاوێزان کردن/awêzan kirdin: کتپ: هه‌ڵاوه‌سینی شتێک به‌شتێکه‌وه‌.

{

چون نه‌سیم یاوا به‌جه‌ختێ

ئاوێزانش کرد نه‌پای دره‌ختێ

}{ خانا}.

ئاوێزه‌/awêze: نتـ:[ ئاوێز+ ئه‌]

1 . ئاوێز.

2 . راخان، چل چرا، لاله‌ : چرایه‌کی شوشه‌ی گه‌وره‌ی پڵپڵه‌داری په‌ڵپه‌ڵه‌، به‌بنی بنمیچدا هه‌ڵده‌واسرێت و بۆجوانی، وه ‌له ‌هه‌ر لقێکی چرایه‌کی بچووکتری پێوه‌ هه‌ڵواسراوه‌.

3 . پیڵه‌ و زنجیره‌ی خشڵی ژنان وه‌کو گووار.

4 . پاندۆڵ.

5 – هه‌ڵاوه‌شێن.

.

.

.

.