ڕێنووس له زمانی کوردییدا.
ڕه‌نگه هێنده به لای مرۆڤێکی کوێر( نابینا)، یان نه‌خوێنده‌وارێکی کورده‌وه گرنگ بێت که چه‌ژ یان سه‌رنج له بیستن و گۆکردنی ده‌نگ، وشه، ڕسته، قسه و گۆرانی ….هتد یان تێکڕای زمانی کوردی بگرێت و له هه‌مان کاتیش‌دا ڕه‌خنه و بۆچوونی هه‌بێت به‌رانبه‌ر به به‌رامبه‌ره‌که‌ی که به هه‌ڵه شتێک بڵێت، به‌ڵام به‌ڵایه‌وه هێنده گرنگ نه‌بێت که به چ شێوه ڕێنووسێک نووسرابێته‌وه. بۆیه ده‌نگ له پێش نووسینه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت. شێوه‌ی نووسینیش له ژێر هه‌لومه‌رجی جودا دا خۆی ده‌بینێته‌وه. ئه‌و ڕێنووسانه‌ی که به‌سه‌ر نووسینی کوردییدا هاتوون، پترخۆ گوونجاندن بووه له گه‌ل ڕۆژگاردا. نزیکترین دیارده ڕێنووسی کیرلکییه له‌دوای شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر سه‌ری هه‌ڵدا و به‌رهه‌می زۆری کوردی له فه‌وتان ده‌ربازکرد و له پاش ڕووخانی یه‌کێتی سۆڤێت، هێدی هێدی ئه‌م شێوه نووسینه به‌ره‌و مردن ده‌چێت.
1. کێشه‌کانی فه‌رهه‌نگی کوردی
جیاوازییه‌کانی له‌نێوان خشته‌کی ئهڵفوبێی کوردی ده‌کرێن به‌چه‌ند به‌شێکی سه‌ره‌کی یه‌وه :
ئێک _ ئهڵفهبێتی خه‌یاڵی، خاڵی، زه‌بیحی، هه‌ژار، گیوی، نانه‌وازاده …… هتد
بێ _ په‌رتووکه‌کانی زمانی کوردی
پێ _ رێنووسی لاتینی
ئه‌گه‌ر بڕوانینه فه‌رهه‌نگه کوردییه‌کان، تێکڕا خۆیان له‌سه‌د دانه‌یه‌ک ده‌ده‌ن، که‌م و زۆر بریتین له چه‌شن کوردی _ کوردی، کوردی _ بیانی، بیانی _ کوردی. له سه‌ره‌تای یه‌که‌م فه‌رهه‌نگ که به چاپ گه‌یشتبێت، چه‌شنی{ کوردی – کوردی}نووسرابێته‌وه تاوه‌کو ئێستا به پێی دۆخی رۆژگار په‌ره‌ی سهندووبێت، وه‌ک سه‌رچاوه‌ی زانستی ده‌توانین بۆ یه‌که‌م به‌رهه‌م شاکاری ماموه‌ستا شێخ محه‌مدی خاڵ ده‌ستنیشان بکه‌ین دوابه‌داوی ئه‌و فه‌رهه‌نگه، ژماره‌ی دیکه‌ش به چاپ گه‌یاندراون، فه‌رهه‌نگی کوردی‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندکردووه له ڕووی ڕێزمانکردنی وشه‌وه، ڕسته و هۆنراوه بۆ هێنانه‌وه، هاوواتا و دژوتا، به‌ستنه‌وه‌ی به‌زمانی لاتینی و زانستیزهکردنی وشه و پۆڵێنکردنی بابه‌ته‌کانی.
خۆشبه‌ختانه جوانێتی زمانی کوردی له‌فره دیاڵێکتێکهیهتی که ئه‌مه‌ش زمانی یه‌کگرتووی کوردی به سانایی گه‌نجینه‌دار کردووه.
فه‌رهه‌نگی زمانی کوردی به‌راووردی بکه‌ی ده‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی زمانهزیندووه پێشکه‌وتووه‌کانی تردا، یه‌شتا فه‌رهه‌نگێکی ناپوختهیه، ئه‌گه‌رچی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده له‌ڕووی وشهگهری کشتوکاڵی، که‌ره‌سته‌ی کهڵهپووری، ڕووه‌کناسی، ڕاو، شکار، لادێی، به‌ڵام توانیوێتی له‌هه‌مان کاتدا ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی به‌جوانی بنوێنێت و بپارێزێت له‌چاو زمانه‌کانی ده‌وروپشتی.
زمانی کوردی ئێستا، که هه‌نووکه پێی ده‌دوێین، هیچ پێویست ناکات له زمانی سه‌رده‌می بابانی یه‌کان بکات یان له‌وه‌و پێشتر بۆ نموونه سه‌رده‌می ساسانییه‌کان. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت که هه‌ریه‌ک له ئه‌و سه‌رده‌مانه خاوه‌ن دیارده و سهڵیقهی خۆیان بوون، پێکرا گه‌نجینه‌یه‌کن که زمانی کوردی‌یان پاراستووه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه. له 100 ساڵی داهاتوودا پێویست ناکات زمانی کوردی کتومت له‌ئێستای زمانی کوردی بکات، چونکه که رۆژگار ده‌گۆڕێت، که‌ره‌سته و ناوه‌ڕۆکی که‌ره‌سته‌ی زمانیش ده‌گۆرێت، بۆنموونه ئینته‌رنێت 50 ساڵ پێش ئێستا ته‌نها له چه‌ند ئهزموونگهیهک ناوییان هه‌بوو که‌چی ئێستا له‌هه‌موو ماڵێک هه‌یه له‌جیهاندا.
ئه‌وجا ناچمه نێو زاراوهگهی رشته‌ی کومپیوته‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر بۆ خۆی به‌چه‌ند زمانێک نووسراوه‌ته‌وه.
ئه‌و زمانه کوردییه‌ی که پێی ده‌دوێین پێکهاتووه لهتێکهڵاوبوونی چوار شێوه‌زار و پتر له 20 دیالێکت و بن دیالێکت. که زۆر و که‌م ڵێک نزیک و دوورن، چ له ڕووی ڕێزمانییه‌وه، چ له ڕووی ووشهکارییهوه، چ له ڕووی ئاخافتنه‌وه. که سه‌رجه‌می ڕێبازی ڕوون، کردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه له‌سه‌ر بنه‌مای دڕاشتنی زمانه‌وانی به شێوه‌یه‌کی گه‌شه‌پێدراو داڕێڕژاوه و هه‌وڵدراوه که واژه و ووشه و زاراوه‌کان به زمانێكی سه‌رده‌میانه بێته ڕاڤه‌کردن.
2. مێژووی ڕێنووسی زمانی کوردی
پتر ڵه په‌نجا ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر نۆبه‌ره‌ی فه‌رهه‌نگی زمانی کوردی – کوردی و که مێژووی فه‌رهه‌نگی خاڵه، کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری و په‌ره‌پێدانی هێناوه‌ته نێو مێژووی فه‌رهه‌نگی زمانی کوردی یه‌وه. مێژووی ئه‌م بواره‌ی زمانی کوردی گه‌رچی نوێیه، به‌ڵام کاریگه‌ریی ته‌واوی خستۆه‌ته سه‌ر بواره‌کانی ئاخاوتن، نووسین و توێژینه‌وه، چ له بواری به‌راووردکردنی زمانی کوردی ده‌گه‌ڵ زمانانی جیهاندا، هه‌روه‌ها به‌راووردکردنی دیاڵێکته‌کانی زمانی کوردی که بوونه‌ته هۆی نزیکبوونه‌وه و تێکه‌ڵ کردنی په‌یڤی ئاخاوتنه‌کان، که بووته مایه‌ی هه‌وێنی یه‌کگرتنه‌وه‌ی زمانی کوردی.
(خاڵ) ئاماژه‌یه‌کی گرنگ بۆ فه‌رهه‌نگی زمانی کوردی به‌م شێووه ده‌کات و ده‌فه‌ڕمووێت : کاتێک که وورد بوومه‌وه و تێگه‌یشتم که زمانه‌که‌مان هێشتا فه‌رهه‌نگێکی وای بۆ نه‌نووسراوه‌ته‌وه که ڕووی بێ بچیته ناو فه‌رهه‌نگانه‌وه، وه ئه‌مه سێ چوار هه‌زار ساڵه کورد – خاوه‌نی زمان و نووسینه – هێشتا ووته‌ی زمانه‌که‌یی خۆی کۆنه‌کردۆته‌وه. وه که‌س به بییریا نه‌هاتووه که فه‌رهه‌نگێکی تێکڕایی بۆ بنووسیێ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی که زمانی کوردیی له‌زمانه ده‌وڵه‌مه‌نده زیندوکانه[1]. خاڵ ئهخیاربووه له‌وه‌ی که فه‌رهه‌نگه‌که‌ی له‌نگی تێدایه ده‌ڵێت: که تا ئێستا له‌م ڕووه‌وه سه‌ر مهشقێکمان بۆ دانه‌ندراوه تا چاوی لێ بکه‌ین، وه فه‌رهه‌نگی تێکڕایمان به زمانی کوردیی بۆ نه‌نوسراوه تا لاسایی بکه‌ینه‌وه، وه ووته‌کانمان ریزنهکراوه و مه‌به‌ستیان بۆ دانه‌نراوه. وه هه‌موو وته‌یه‌ک راڤه‌یه‌کی وای بۆ بنووسرێت که به ته‌واویی هه‌موو که‌سێک له مه‌به‌سته‌که‌ی بگات. زۆر زۆر گرانه وه هه‌روا به‌ئاسانی مه‌زانه راڤه کردن و مهبهستدانهوه[2]. له‌پاشاندا ده‌نووسێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م فه‌رهه‌نگه باش و په‌سه‌ند بوو، ئه‌وا ئاواتی چه‌ند ساڵه‌ی خۆم و گه‌له‌که‌م هاته‌دی، ئه‌گینا من درێغ و کۆتاییم نه‌کردووه وه شتی بێ نه‌نگیش هه‌ر شایسته‌ی خوایه، له‌گه‌ڵ ئه‌میشه که نه‌گونجێ چه‌ند جارێکی‌تر به‌رودوا له چاپی بده‌ینه‌وه، و هه‌موو نۆره‌یه‌ک گه‌ڵێ ووته‌ی تری بخه‌ینه‌سه‌ر، که‌م و کوڕیی و هه‌ڵه‌یی یه‌کی ئه‌گه‌ر ببێ چاکی بکه‌ین.
کورد گه‌ڵێکی ئاریی زۆر کۆنه، له پێش سپیده‌ی مێژووه‌وه – واته زیاتر له هه‌زار ساڵی پێش زاینی – هاتوون، وه له ناو ئه‌م شاخانه‌ی کوردستانه دابه‌زییون و ماونه‌ته‌وه تائیمڕۆ[3]. گه‌ڵی كورد یه‌کێکه له ڕه‌گه‌زه دێرینه‌کانی نێو ئاریی[4] وه ده‌تواندرێت ئه‌م مێژووه دابه‌ش بکرێت به سێ چاخی گرنگه‌وه.
2.1 له سپێده‌ی مێژووه‌وه تا په‌یدابوونی ده‌وڵه‌تی ماد، واتا تا هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵ پێش زاینیی.
2.2 له په‌یدابوونی ده‌وڵه‌تی ماده‌وه تا هاتنی ئایینی ئیسلام و موسڵمان بوونی به‌شێکی کوردان.
2.3 له‌موسڵمان بوونی به‌شێکی کوردانه‌وه تاوه‌کو ئیمڕۆ.
2.1 له سپێده‌ی مێژووه‌وه تاپهیدابوونی ده‌وڵه‌تی ماد، واتا تا هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵ پێش زاینی.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی نووسین له مێزۆپۆتامیای مه‌زندا، به تایبه‌ت له سه‌رده‌می سۆمه‌ری، ئه‌که‌دی، ئیڵامی، هیتیتی، لوولووی و ( هۆری : خوری)، که له نێوانی 2300 – 1000 پ. ز به ڕێنووسی مێخی[5] شوێنه‌واری نووسراو به‌جێماوه. و په‌ره‌سندووی ئه‌م زمانه دواتر نێوی زمانی ئورارتووی لێنراوه. دوو زمانی هوری و ئورارتووی[6] ناوچه‌ی کوردستانی تێکه‌ڵ به زمانی میتانی – هۆزانی ئاری زمان ده‌بن و له‌دواییدا ئه‌م زمانه میتانییهی، که کاریگه‌ری زمانانی خوری و ئورارتووی تێدا مابووه وه تێکه‌ڵ به دیاڵێکته‌کانی ئێرانی زمان ده‌بێت و له‌م کاته‌دا، به واتا له‌هه‌زاره‌ی یه‌کی پێش زاینیی زمانی کوردی سه‌رهه‌ڵده‌دات[7].
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و سسێ ده‌مه، کاراکته‌ری جودایان هه‌یه، چ له ڕووی ئاخاوتنی زمانی و که‌ره‌سته‌ی زمانه‌وانییه‌وه چ له ڕووی تێکه‌ڵ بوونی وشه‌ی بیانی و نه‌رێت و ئاکاری نوێوه که له دیدی فه‌رهه‌نگنووسیی شوێنه‌واری گرنگی پێوه دیاره.
2.2 له په‌یدابوونی ده‌وڵه‌تی ماده‌وه تا هاتنی ئایینی ئیسڵام و موسڵمان بوونی به‌شێکی کوردان
فه‌رمانڕه‌وایی ماد که پایته‌خته‌که‌یان ئهکپاتانا( هه‌مه‌دان) بوو[8]، له‌ساڵی 835 پ. ز. ده‌ست پێده‌کات و تا ساڵی 549 پ. ز. که ئه‌خمینییه‌کان- هه‌خامه‌نیشییه‌کان ده‌سته‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست. له 700 ساڵی پ. ز. سه‌رهه‌ڵدانی زه‌رده‌شت و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی مه‌زدایی و کاراکته‌ری زمانه‌وانی ئا‌ڤێستا، تا وه‌کو ئێستا کاریگه‌ری خۆی ماوه له‌سه‌ر زمانه‌کانی خێزانی هیندو ئێرانی به‌گشتی، و به تایبه‌تی له سه‌ر زمانی کوردیش. له‌به‌ر که‌می و نه‌بوونی شوێنه‌واری به‌رچاوی مادده‌کان، مامۆستا صدیق بۆره‌که‌یی ئاماژه بۆ دوو خاڵی گرنگ ده‌کات:
1- ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که کاتێ ده‌وڵه‌تی ماد به ده‌ستی کوورشی پارسییهوه له ناوچوو، ئیتر له‌به‌ر ناحهزییهکهیان بۆ له‌ناو بردنی شوێنه‌واری ماد هه‌وڵیان داوه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌کان له‌ناو خۆیاندا ناکۆک بوون.
2- هیرۆدۆت که له ساڵی 450 پ. ز. دا ڕۆیشتووه‌ته خۆرهه‌ڵات و به‌ئێراندا گه‌ڕاوه، ده‌ڵێت: که من چوومه ئیران، ناوبانگ و شوێنه‌واری ماده‌کان له‌ناو خه‌ڵک دا زۆرکه‌م بووبووه و خه‌ڵک ڕووداوه‌کانی پێشوویان له‌بیرنه‌مابوو ؟. به‌بڕوای ئێمه ڕه‌نگه هه‌موو شوێنه‌وار و به‌رده نووسراوێکی ئه‌وانیان له‌ناو بردبێت و ئیتر شتێک به ده‌سته‌وه نه‌مابێ[9] .
فه‌رمانڕه‌وایی هه‌خامه‌نیشییه‌کان له‌ساڵی 550 پ. ز. که زمانی پارسی کۆن بوو، بوو به زمانی فه‌رمی ناوچه‌که وه پایته‌ختی ئه‌م فه‌رمانڕه‌واییه شاری پاسارگاد بوو. له( مێژووی ماد) دا دیاکۆنۆف ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که: ڕێکخستن و شێوه‌ی نووسینی به‌رده نووسراوه‌کانی پارسی کۆن به تایبه‌ت دابه‌شکردنیان به چه‌ند به‌ش و هه‌ربه‌شێک به‌چه‌ند ڕسته، له بابل و ئیلام وه‌ریان نه‌گرتووه، به‌لکو له( ئۆرارتوو) خوازراوه‌ته‌وه و ئه‌وه خۆی بۆمان ده‌رده‌خات که پارسی خه‌تی مێخی یان له ( ماده کان) وه‌رگرتووه[10] و مامۆستا محمد تقی بهار له په‌رتووکی (سبک شناسی. لاپه‌ره‌ی 65)دا ده‌ڵێت: پیتی ئه‌ڵف و بێی مێخی مادی 42 پیت بووه، که 36 پیتی ئه‌و پیتانه له‌پیتی مێخی ئاشووری یه‌وه وه‌رگیراوه، و ئه‌و شه‌ش پیته‌ی تری خۆیان دایانهیناوه، پاشان که هه‌خامه‌نشییه‌کان هاتنه‌سه‌ر کار و بار و ده‌سته‌ڵاتیان پهیدکرد، ئه‌و ئه‌ڵف و بێیانهیان له به‌رده نووسراوه‌کانی خۆیاندا به‌کاربرد[11]. شوێنه‌واری زمانی پارسی کۆن هه‌ر به‌رده نووسراوه‌کانی پاشایانی ههخامهنشینه، له هه‌موویان گرنگتر و به‌ناوبانگتر بهردهنووسراوهکهی (داریووش)ـه که له‌سه‌ر شاخی بێستوون دا هه‌ڵکه‌ندراوه[12]، به پێی گێڕانه‌وه‌ی زه‌رده‌شتییه‌کان و نووسراوی کتێبه پاڵهویهکانی وه‌کو (بوندههش) و (دینکه‌رد) و ( ئهرداویرافنامه)، ئه‌سکه‌نده‌ر مه‌که‌دۆنی له‌کاتی هێرشه‌که‌یدا بۆ سه‌ر ئێران، ئاڤێستای سووتاند و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ناوی ( گهجستهک: مهڵعوون)یان ڵێ نا)[13]وه، به‌و جۆره له ساڵی 330 پ. ز، دومایی بهفهرمانڕهوایی هه‌خامه‌نشییه‌کان پێهات.
له‌و سه‌رده‌مه وه‌رچه‌رخانێکی مه‌زن ڕوویدا، له‌باره‌ی نووسینه‌وه. ڕێنووسی بزماری وورده‌وورده باوی نه‌ده‌ما و ڕێنووسی ئارامی هێدی هێدی جێی ده‌گرته‌وه. ئه‌م ڕێنووسه‌ش په‌ره‌سه‌ندووی ڕێنووسی فینیقییه، به پێنج قۆناغی سه‌ره‌کیدا تێپه‌ڕیوه، هه‌ر یه‌ک له‌م قۆناغانانه گۆرانکاری و ڕووخساری خۆی پێوه دیاره:
1- ئارامی کۆن 925 پ.ز. – 700 پ.ز.
2- ئارامی فه‌رمی 700 پ. ز. – 200 پ. ز
3- ئارامی ناوه‌ند 200 پ. ز. – 200 زاینی
4- ئارامی دوما 200 زاینی – 700 زاینی
5- ئارامی هاوچه‌رخ 700 زاینی – ……..
هه‌ڵبه‌ت مێتزووپۆتامیا و ناوچه‌کانی ئێرانیش بێبه‌ش نه‌بووه له‌م گۆڕانکاری ئاڵوگۆڕكێیانه وه، چ به‌ڕێگای بازرگانی و چ به‌هۆی شه‌ڕ و داگیرکردنه‌وه.
ڕێنووس و زمانی په‌هڵه‌وی له دووقۆناغه سه‌رده‌می ئه‌شکانییه‌کان و ساسانییه‌کان پێکهاتبوو . زمانی په‌هڵه‌وی ئه‌شکانی یان په‌هڵه‌وی باکووری یان پارتی پێده‌گووترا. فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌شکانییه‌کان له 250 پ.ز. تا 224 زاینی به‌رده‌وام بوو. له سه‌رده‌می (بلاش)ی یه‌که‌م (ئه‌شکی بیست و دووه‌م) شای ئه‌شکانی که له 78 – 51 پ.ز. پاشایه‌تی کرد، فرمانێکی ده‌رکرد که ئا‌ڤێستا له ڕووی نووسراوه پرژ و بڵاوکراوه‌کان و (زاربه‌زار)ـه‌وه کۆبکه‌نه‌وه و بێنووسنهوه[14]. فه‌رمانڕه‌وایی ساسانێکان که 427 ساڵی خایاند، به ته‌مه‌نی زێرینی ئایینی زه‌رده‌شتی پاشین ده‌ناسرێت که دوو ده‌رئه‌نجامی خستووه‌ته ڕوو.
یه‌ک : ئه‌رده‌شیری بابه‌کان یه‌که‌مین پاتشایی ساسانی (241 – 226 زاینی) بناغه‌ی پاتشایهتیی خۆی له‌سه‌ر ئایینی زه‌رده‌شتی دامه‌زراند[15].
دوو : له‌سه‌رده‌می شاپووری دووه‌م(310- 379 زاینی)(ئازه‌ر پاد میهر ئهسپهندان) مۆبهدی مۆبهدان(خورده ئاڤێستای) له‌سه‌ر هه‌موو ئا‌ڤێستا دانا[16].
زمانی په‌هڵه‌وی ساسانی بهپههڵهوی باشووری ده‌ناسرا. زمانی فه‌رمی ناوچه‌که بوو تا ساڵی 651 زاینی. به کوژرانی دوایین پادشای ساسانی به ناوی یه‌زدگورد کۆتایی پێهات. کۆنترین شوێنه‌واری ئه‌م زمانه که تا ئیستا دۆزرابێته‌وه، چه‌ند قهوالهێیهکه که له هه‌ورامان دا دۆزراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر پێستی ئاسک نووسراون[17].
زمان[18] | سه‌رده‌م | ڕێنووس |
ئا‌ڤێستا | سه‌رده‌می که‌یان پێشداد یان پهشداد | |
فارسی کۆن | ئهخامینییهکان | ئارامی |
ڕێنووسی په‌هڵه‌وی | ئه‌شکانی و سه‌ره‌تای ساسانی | په‌هڵه‌وی |
په‌هڵه‌وی ( فارسی ناوەند) | ساسانی | په‌هڵه‌وی |
فارسی نوێ | پۆست ساسانی | پەهلەوی |
.
.
زمانی ئا‌ڤێستا له کۆتایی سه‌رده‌مه‌کانی ساسانی، ڕێنووسی (دین دیبره)داهێندرا که به ئهڵفهبێتی ئا‌ڤێستا[19]یش ناوده‌بردرێت بۆ نووسینه‌وه‌ی نیایشهکانی ئایینی زه‌رده‌شتی. زۆربه‌ری نامه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئهڵفهبی په‌هڵه‌وی کۆن. ئه‌م ڕێنووسه ڕیشه‌ی ڕێنووسی ئارامی کۆن و گرێکی پێوه‌دیاره، که پیته بزوێن( ڤۆکاڵ)ـه‌کانی له‌خۆگرتووه. هه‌ندێک میدیا ناوی به زمانێکی له‌نێوچوو ده‌به‌ن، به‌ڵام له ڕاستی دا یه‌شتا زمانێکی زیندووه، چ له ڕووی پێدوان و چ له ڕووی خوێندن و نووسینیه‌وه، به تایبه‌ت له نێو کۆمه‌لگای پارسه‌کان یان زه‌رده‌شتییه‌کانی شاری مۆمبای له هیندستان، له ئووستانی زه‌ند له ئێران و هه‌روه‌ها له نێو ڕه‌وه‌نده زه‌رده‌شتییه‌کانی کیشوه‌ری، ئه‌مه‌ریکای باکوور به‌تایبه‌ت لهکاڵیفۆرنیا. زمانی ئا‌ڤێستا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 3000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که زۆر نزیکه له زمانی سانسکریت که ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 4000 ساڵ له مه‌وبه‌ر. که( ڤێدا)ی پێ نووسراوه‌ته‌وه به سانسکریتی. ئه‌م ڕێنووسه له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ ده‌نووسرێت. چل و چوار پیته. پیتهبزوێنهکانی زمانی ئا‌ڤێستا شانزهدانهن و پیته ده‌نگداره‌کانی سی وحه‌وت دانه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر ڕۆشنایی بخه‌مه سه‌ر ئا‌ڤێستا و زمانی ده‌ئێنه‌به‌ره یان دینکه‌رد، په‌نا ده‌به‌مه به‌ر به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا و ده‌ستوه‌ری بههرهمەندی ئاڤێستاناس[ کاڤاسجی ئادۆلجی کانگا : Kavasji Edulji Kanga] که دوو فه‌رهه‌نگی به‌زوانی ئاڤێتستا – ئنیگلیزی، ئینگلیزی – ئاڤێستایی. : له‌ساڵی 1919 به چاپ گه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر چی هه‌ر یه‌ک له‌م دوو فه‌رهه‌نگه نزیکه‌ی 25000 وشه یه‌ک له خۆده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و جیاوازی زمان و سه‌رده‌م و ئاڵوگۆڕی بۆچوونیی پێوه‌دیاره. له فه‌رهه‌نگی ئاڤێستای – ئینگلیزی دا مامۆستا كانگا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌لفه‌بێتی ئاڤێستایی دڕاشتوه.
.
.
پیتڕێژیی ناو پیتێک
.
a | ئە | ||
A | ئا | ||
i | ئی | ||
I | ئیی | ||
u | ئو | ||
U | ئوو | ||
v | ئێ | ||
V | ئێێ | ||
o | ئۆ | ||
O | ئۆۆ | ||
N | ئان | ||
l | وۆ | ||
k | ك | ||
x | خ | ||
X | خ | ||
g | گ | G | |
Q | غ | ||
c | چ | Ç | |
J | ج | J | |
Z | ژ | Zh | |
z | ز | Z | |
t | ت | T | |
T | ت | T | |
q | th | ||
d | د | d | |
D | ذ | dh | |
n | ن | n | |
p | پ | p | |
f | ف | f | |
b | ب | b | |
m | م | m | |
Y | ی | y | |
r | ر | R | |
W | ڤ | V | |
s | س | s | |
S | |||
S | س | SH | |
h | هـ | h |
————————————————————–
q w e r t y u i o p
a s d f g h j k l æ
z x c v b n m
Q W E R T Y U I O P
A S D F G H J K L
Z X C V B N M
مه‌خابن توێژینه‌وه و ڵێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ خاڵی یه‌که‌م و دووه‌م، به‌به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو تاوه‌کو هه‌نووکه ده‌سنیشان نه‌کراوه له‌زانکۆکانی کوردستان، که بوار بۆ خوێنه‌ر بڕه‌خسێنێت له‌مه‌ڕ مێژوو، ڕێزمان و ڕێنووسی سه‌رده‌مه دێرینێکانی کوردستان. : وه‌ک گۆتی، لۆللۆ، کاسیی و ئیلامی تا ساسانییه‌کان…هتد.
.
.
3- له‌موسڵمان بوونی به‌شێکی کوردانه‌وه تا ئیمڕۆ.
3.1 رێنووسی عه‌ره‌بی[20] زۆر نزیکه له رێنوسی عیبری و ئارامی هاوچه‌رخ و هه‌موو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خێزانی سامی له‌پاش ده‌رکه‌وتنی ئایینی ئیسڵام نووسینی قورئان به زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌م ڕێنووسه بوو به بنه‌مای ڕێڕه‌وی ئه‌م ئایینه، وه له‌سه‌رده‌می عهبدوڵمهڵیک بین مه‌روان(646 – 705 زاینی) خاڵ یان نوقته بۆ هه‌ندێک پیت زیاد کرا. به‌و شێوه‌یه ئه‌م ڕێنوسه تا وه‌کو ئێستا ماوه‌ته‌وه. ژماره‌ی پیته‌کانی له‌زمانی عه‌ره‌بی ته‌نها 28 و له زمانی فارسی بۆ 33 پیت زیادی کردووه و وه‌ک ده‌بێندرێت، یه‌کێک له هۆنه‌ره گه‌وره‌کان که به ڕێنوسی عه‌ره‌بی زمانی کوردی- لوڕی به‌رهه‌مه شاکاره‌که‌ی ما بێته‌وه، باباتاهیری هه‌مه‌دانییه، له‌مه‌ڕ بۆ چوونی یارسانه و بۆ خۆی پیاوچاکی ئه‌هڵی حه‌ق بووه. له سه‌ده‌ی 7 زاینیی، واتا له‌ساڵی 636 زاینی و هاتنی ئیسڵام بۆ ناوچه که و پیاده‌کردنی رێنووسی نووسینی ئارامی عه‌ره‌بی ورده‌ورده شوێنی رێنووسی په‌هڵه‌وی و ئاڤێستای گرێته‌وه
.
.
3.2 هۆی پسانی زمانی په‌هڵه‌وی
ئه‌مه‌وییه‌کان کاتێک که به‌سه‌ر ووڵاته ئیسڵامییهکاندا ده‌سته‌ڵاتیان په‌یداکرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رامیاری و ووڵاتداری ئاگه‌دارییان نه‌بوو، ناچار دیوانه‌کانی ده‌وڵه‌تییان به خه‌ت و زمانی په‌هڵه‌وی ده‌نووسی، وه ئه‌م ڕه‌وشته تا ده‌وری حه‌ججاجی کوری یوسفی سه‌قه‌فی درێژه‌ی هه‌بوو. له سه‌رده‌می حه‌ججاج دا ته‌واوی دیوانه‌کانی ده‌وڵه‌ت له ژێر چاودێری کوردێک بوو، به ناوی( زادان فه‌رۆخ) و یاریده‌ده‌رێکی هه‌بوو به ناوی( صالح کوری عهورهحمانی سیستانی). له پاش مردنی زادان، صالح دیوانه‌کانی وه‌ر گێرایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی[21].
.
.
3.3 رێنووسی ماسی سوراتی[22]:
ئبن وحشیه– ئه‌بو به‌کر ئه‌حمه‌د بن عه‌لی له‌سه‌ده‌ی 3 کۆچی ژیاوه و كیمیازان و زمانه‌وانی نه‌به‌تی بووه، دوو په‌رتووکی به‌ناوبانگی نووسیوه(الفلاحة النبطیة[23]) و (شوق المستهام فی معرفة رموز الاقلام ) له ساڵی 241 ی کۆچی بۆ عه‌بدولمه‌لیک بین مه‌روان نووسیوووه ده‌ڵێت : کورده‌کان زۆربه‌ی نووسراوی خۆیانیان به‌خه‌تی ماسی سۆراتی ده‌نووسی. له‌گه‌ره‌کی ناووسی به‌غدادا چاوم به سێ به‌رگ له په‌رتووکێکی کوردی که به‌خه‌تی ماسی سۆراتی که‌وت. ئێستا دوو به‌رگ له‌و په‌رتووکا نه له لامه، له‌شام یه‌کێکیان باسی په‌روه‌رده‌کردنی چه‌قاندنی دارخورما و دره‌خته‌کانی تر ده‌کات و ئه‌ویتر یان باس له‌دۆزینه‌وه‌ی ئاوه، له جێگای وشک و بێ ئاوییدا. وه من ئه‌مانه‌م گیراوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی تا هه‌موو که‌ڵکی ڵێوهربگرن. ئهڵفهبێتی ماسی سۆراتی 37 پیته و 28 پیتی بۆ ئبن وحشیه ساغ بووبووه .
.
.
3.4 ڕێنووسی جیلوه/ جیڵوه[24] یان خه‌تی ئێزیدی[25] :
ژماره‌ی پیته‌کانی 31 ـه، له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ ده‌نووسرێت و له خه‌تی ئا‌ڤێستا و په‌هڵه‌وی و عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه، پتر له ناو ئێزدیه‌کان ئه‌م رێنووسه سنوورداربووه، په‌ڕاوی جیلوه یان مه‌سحه‌فا ڕه‌ش و هه‌ندێک نووسراوه‌ی ئایینی به‌م خه‌ته نووسراون و به یادگار ماونه‌ته‌وه. به‌داخه‌وه تاوه‌کو هه‌نووکه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی زانستی ئه‌وتۆم ده‌ستنه‌که‌وتووه تا مێژووی ئه‌م ڕێنووسه‌م بۆ ساخ بێته‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌م که ده‌زگایه‌کی ئێزیدی یان لایه‌نێک ڕۆشنای پتر بخاته سه‌ر ئه‌م گه‌نجینه‌یه.
.
.
.
3.5 ڕێنووسی لاتینی یان ڕێنووسی هاوار :
مێژووی ڕێنووسی تیپی لاتینی بە زمانی کوردی دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیست بە چەند قۆناغێک پەرەی سەندووە :
1. یەکەم تەقەلا لە لایەن مێجەر سۆن : Ely Banister SOANE ) لە ساڵی 1913 لە شاری لەندەن پەرتووکێکی بەناوی
Grammer of the Kurmanji or Kurdish language بە چاپ گەیاندووە.
2. دووەم تەقەلا لە لایەن مێجەر سۆن : Ely Banister SOANE ) لە ساڵی 1919 لە شاری بەغداد پەرتووکێکی بەناوی
Elementary Kurmanji Grammer بە چاپ گەیاندووە. بەڵام هەوڵەکەی مێجەر سۆن پێشوازییەکی زۆری لێ نەکرا لەلایەن کوردەکانی ژێر ڕکێفی حوکومەتی عێراقەوە.
3. لە ساڵی 1930 دا، زانای ئەرمەنی ( ئیسحاق مۆرگۆڵۆڤ) و ( عەرەب شەمۆ) ئەلفەبێتێکی لاتینیان دانا و لە نێو کوردەکانی سۆڤێت دا تا ساڵی 1938 بەکاربراوە. بۆ نموونە ڕۆژنامەی ( ڕێیا تەزە) ، کە بە کوردی دەردەچێت ، لە ژمارەی یەکەمیەوە، لە ساڵی 1930 – 1938 ، بە لاتینی دەرچووە.
4. جه‌ڵاده‌ت عه‌ڵی به‌درخان له ساڵی 1932 ئهڵفهبێتێکی لاتینی بۆ زمانی کوردی بڵاودەکاتەوە لە شاری دیمەشق. سەرگووزەشتەی ئەم ئەلفەبێتەی دەگەڕاندەوە بۆ سالی 1919. کاتێک لە خەرپوت و دیاربەکر و چیای مەلەتیێ و لە نێو عەشرەتی ( ڕەشوان یان ڕەوان )دا، کاتێک کە لەگەل ( مێجەر نۆئێل) ناوێکی ئینگلیز دەبێت، کە سۆرانی دەزانێت و هەوڵدەدات فێری کرمانجی بێت، کاتێک کە مەتەڵ و ستران و چیرۆکان کۆدەکەنەوە و دەنووسن و بەراوورد دەکەن. نۆئێل بەرانبەر بە تیپی عەرەبی، تیپی لاتینی دەنووسێت و دەستنووس و خەتی خۆی بە هاسانی دەخۆێنێتەوە و وەک جەلادەت بەردخان دەڵێت : ب بلێکرنە بیانی، لێ بێ دژواری دەست نڤیسا خۆ دخواند، لێ بەلێ ئەز، هەیا کو من ( وو) ژ ( ۆ) و ( ی) ژ ( ێ) دەرخستن دکتم هەزار دژواری. ئەوجا دەڵیت : د جهدا قەرارا خو دا ژ خورا ب حەرفێن لاتینی ئەلفابێ یەک لێک ئانی. و پاشان باسی ئەوە دەکات ، کە سوودی لە ئەلفبێی یۆنانی و ڕووسی و لاتینی و فرانسەیی وەرگرتووە، بۆ چێ‌کردنی ئەلفبێی لاتینی بۆ کوردی و کاتێک تورکان ئەلفبێی لاتینی خۆیان بڵاوکردەوە ئیدی : ژ بونا هێمانکرنا خوەندنا نڤیسارێن مە ژ کوردمانجێن ترکیرا، مە دەنگین هن حەرفان ب هەڤ گوهارتن ئو هەرچەند هەبو مە ئەو چەند ژ ئەلفابێ یا خوە خست نێزیکی ئەلفابێ یا ترکان کر. بەردخان باسی ئەوەش دەکات ، کە پرسی بە زۆر خوێندەوار و زانا و نووسەری کورد و بیانی کردووە، بۆ نووسینی ئەلفبێ لاتینییەکەی ۆ گوایە سێزدە ساڵ هەوڵی بۆ داوە.
5. جەمال نەبەز لە ساڵی 1956 دا پەرتووکێکی بە ناوی ( نووسینی کوردی بەلاتینی ) دەرکرد و دەنگی ( ڵ) و ( ڕ) بۆ ئەلفبێیەکەی بەردخان زیاد کردووە و پاشتر دەنگی ( وی : ö) ی خستەسەر و بەو گۆڕانانە تا ڕادەیەک ئەلفبێیەکەی بەدرخانی کاراتر کرد.
{ پوختەی ئەم مژارە لەلایەن مامۆستا ئەمجەد شاکەلی : زمانی کوردی ناسنامە و نیشتمانی کوردە. ل، 39 – 40 }.
6 .
مه‌خابن ئه‌م ڕێنووسه هەتاوەکو هەنووکە پێداچوونەوەیەکی زانستیانەی بۆ نەکراوە لە ڕووی فۆنۆلەژییەوە، مەبەستم ئەوەیە کە بەراوورد نەکراوە بە تەواوەتی دەگەڵ زمانی لاتینی یان زمانەکانی دیکە کە لە زمانی لاتینی یەوە گەڵالەیان کردووە. بەڕوونی هەڵگری ئەو هەڵانەی پێوە دیارە کە لە ڕێنووسی زمانی تورکی دا بەدی دەکرێت. ئەمەش بۆ خۆی گرفتێکی بنچینەیی دەگەل ڕینووسە لاتینییەکان بە بەردەوامی دەهێڵێتەوە. کە ئاستەنگ بۆ ئاوێتەکردنی ڕێنووسی کوردی لە نێو زمانە هیندو ئەوروپی یەکان دروست دەکات.
.
.
.
.
فه‌رهه‌نگی خال. ل. 15. [1]
فه‌رهه‌نگی خال. ل. 16. [2]
فه‌رهه‌نگی خال. ل. 22، (1) کێشه‌ی کوردی – دکتۆر (به‌له‌چ). [3]
Ibid [4]
له‌شاری یه‌ریڤان له ووڵاتیErebuni نووسراوێکی ئورارتووی پارێزراوه له مۆزه‌خانه‌ی ئێرهبینی : [6]
ئه‌رمینیا.
سه‌رده‌مانی زمانی کوردی و كۆمه‌ڵه زمانانی ئێرانی – د. کوردستان موکریانی. ل. 7.[7]
کورته‌ی مێژووی کورد و کوردستان – محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ. 1931. ل. 69. [8]
مێژووی وێژه‌ی کوردی، به‌رگی یه‌ک – صدیق بۆره‌که‌یی(صفی زاده)بانه – ساڵ ،1370 ل. 18.[9]
مێژووی وێژه‌ی کوردی، به‌رگی یه‌ک – صدیق بۆره‌که‌یی(صفی زاده)بانه – ساڵ ،1370 ل. 16 و 1[10]
Ibid [11]
مێژووی وێژه‌ی کوردی، به‌رگی یه‌ک – صدیق بۆره‌که‌یی(صفی زاده)بانه – ساڵ ،1370 ل. 21. [12]
ئا‌ڤێستا له‌مێژینه‌ترین سروودی کورد – جه‌لیل عه‌باسی و ج. قه‌قنه‌س – ئاراس/هه‌ولێر 2003 . ل. 12[13]
ئا‌ڤێستا له‌مێژینه‌ترین سروودی کورد – جه‌لیل عه‌باسی و ج. قه‌قنه‌س – ئاراس/هه‌ولێر 2003 . ل. 12. [14]
Ibid [15]
Ibid [16]
مێژووی وێژه‌ی کوردی، به‌رگی یه‌ک – صدیق بۆره‌که‌یی(صفی زاده)بانه – ساڵ، 1370 ل. 18.[17]
زۆربه‌ی زمانه‌وانانی کورد که شاره‌زای زمانی عه‌ره‌بین ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کردووه که چۆن وه چ پیتێک ده‌گه‌ل زمانی کوردی ده‌گوونجێت و وه ڕێنووسێکی گونجاویان سازاندووه بۆ زمانی کوردی. لێره‌دا درێژه به به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌وان ناده‌م. [20]
مێژووی وێژه‌ی کوردی، به‌رگی یه‌ک – صدیق بۆره‌که‌یی(صفی زاده)بانه – ساڵ، 1370 ل. 26. [21]
مێژووی وێژه‌ی کوردی، به‌رگی یه‌ک – صدیق بۆره‌که‌یی(صفی زاده)بانه – ساڵ، 1370 ل. 19.[22]
مێژووی وێژه‌ی کوردی، به‌رگی یه‌ک – صدیق بۆره‌که‌یی(صفی زاده)بانه – ساڵ، 1370 ل. 20.[24]
گۆڤاری چوارچرا. پڕۆژه‌ی کوردی . ساڵی 1989. [25]