بەد/bed: ئان:[ پەهلەوی : ڤەت( بۆ کەرەستە و شت)، ڤەتەک( بۆ مرۆڤ)]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
 ئەغە aGa bad

 

شێوەزاری پڵه‌ی چه‌سپیو : positiv       پڵه‌ی به‌راووردی : komperativ        پڵه‌ی باڵا : superlativ
 كرمانجی باكوور بەد ( ڎ) تر ترین
 كرمانجی ناوەند و باشوور بەد( ڎ) تر ترین
 هەورامی بەبەخت  تەر تەرین
   ئاوه‌ڵناوه‌ ساده‌   ئاوه‌ڵناوی به‌رتر ئاوه‌ڵناوی به‌رترین

1 – ئاک، توون( رۆژ)،  شووره‌یی، عه‌یب، گەن( ل)، گەنەژە _ گەندەژە، نه‌نگ : حاڵی کەسێک یا شتێکی چاک نەبێت.

:: بەد نەبێت بەدخانە بەیاد ناکات.

2 – گیانلەبەری خراپی نالەبار، ناجۆر، ناپەسەند.

3 – چەپەڵ، خراپ، شووم.  

:: پێو قەدەمی بەدی هەیە.

بەد -/ – bed: ئان:[ یەکەمین پێشگرە لە زمانی کوردی کە دەڵکێت بەدوای ناو، ئاوەڵناو، کار دەینكات بەئاوەڵناوێكی نوێ كە واتاكەیان بە پێچەوانەی واتاكەی پێشووتر دەبێت.

  تێبینی 
  زمانی كوردی وەک یەكێک لە زمانە هیندۆ ئەوروپیەكان ئەم تێكەڵ كێشەی هەیە. لە زمانی لاتینی و پاشتر زمانانی ئەوروپی كە بە هاوواتای( dis) دەتواندرێت بەراووردبكرێت

بەد ئایین/bed ayîn: ئانتـ:[ بەد+ ئایین] (ملحد).

بەد ئەتوار/bed etwar: ئانتـ:[ بەد( ڎ)+ یەتوار( اطوار)] بەدڕەفت.  

بەد/bed: ئانتـ:[ بەد( ڎ)+ ]

بەد ئەخم/bed exim: ئانتـ:[ ڕۆژک، سنـ][ بەد+ ئەخم( ئەخموو)] ڕووگرژ، ڕووترش،( عەبووس).   

بەد ئەدا/bed eda: ئانتـ:[ كو: بەد+ ع: ئەدا( ادا)] بڵح، جڵف، سووک و چرووک، ئاکار ناپەسەند یان حالی كەسێک كە نەچێت بەدڵی خەڵكەوە.

بەد ئەنجام/bed encam: ئانتـ:[ بەد+ ئەنجام] بەد ئاكار،( بەدعاقیبەت).

بەد ئەندێش/bed endêş: ئانتـ:[ بەد+ ئەندێش] بیرخراپ، بەدنیەت.

بەد بەخت/bed bext: ئانتـ:[ بەد( ڎ)+ بەخت] بەدنگین، بەلەنگاز، چارەڕەش، كڵۆڵ، بێوڵەت، كێمكەتی، گوین، كەزی كوور، كزۆک، خاک بەسەر، بۆژە، پەپووک، بووژما، بەتار: كەسێک كە هیچ بەختی لە هیچا نەبێت.

2 – ستەمكار: فیسار كەس زۆرخراپ و بەدبەختە.

بەدبەختانە/bedbexitane: ئانتـ:[ بەدبەخت+ ئانە] چارەڕەشانە.

بەدبەخت بوون/bedbexitbûn: كتن:[ بەدبەخت+ بوون] كڵۆڵ بوون، بەلەنگازبوون، مەینەت باربوون.

بەدبەخت كردن/bed bexitkirdin: كتپ:[ بەدبەخت+ كردن] مەینەت باركردن، كڵۆڵ كردن.

بەدبەختی/bedbexitî: نچ: كڵۆڵی وچارە ڕەشی، بەدنگینی، داماوی، ژیواری، شەلشی، مەینەتی.

:: بەدبەختی كڵافەدەكات.

بەد بەكارهێنان/bed bekarhênan: كتن:[ بەد+ بەكارهێنان] خراپبەكارهێنان.

بەد بنەچە/bed bineçe: ئانتـ:[ بەد( ڎ)+ بنەچە] بەدبنەچە.  

بەد بۆ/bed bo: ئانتـ:[ بەد+ بۆ( بۆن)] بۆدڕن، بۆگەن، درندار.

بەد بوون/bed bûn: كتن:[ بەد+ بوون]

1 – باش نەبوون، خراپ بوون.

:: بەد نەبێ بەدخانە بەیادناكا. { پپ}.

2 – شەڕانی بوون، مەیلی لەخراپەهەبوون.

بەد بێژ/bed bêj: ئانفا:[ بەد+ بێژ( وێژتن)] بەدگۆ.

بەد بێژی/bed bê: نچ: بەدگۆی.

بەد بیچم/bed bîçim: ئانتـ:[ بەد( ڎ)+ بیچم] بچم، بەدشێوە، بەدشکل.  

بەد بین/bed bîn: ئانفا:[ بەد+ بین( بینین)] ڕەشبین: كەسێك ئەنجامی كارێک بەباش نەبینێت.

:: فڵام كەس بەدبینە: بەدگومانە، دەربارەی ئەم و ئەو دڵەپیسە.

بەد بینی/bed bînî: نچ: بینینی ئەنجامی کارێک بەخراپ.

بەد پەسەند/bed pesend: ئانتـ:[ بەد+ پەسەند][ رۆژک]

1 – كەسێک بەهاسانی هەمووشتێكی وەبەردڵ نەكەوێت.

2 – كەسێک لەهەڵبژاردن شتی یان كەسی بێ سەلیقەو شتی خراو هەڵبژرێت.

بەد تەرەف/bed teref: ئانتـ:[ بەد( ڎ)+ تەرەف] لەکەڵک کەوتوو.

بەد تەرەفی/bed terefî: نچ:[ بەدتەرەف+ ی] لەکەڵک کەوتن.   

بەد تەشک/bed teşik: ئانتـ:[ بەد( ڎ)+ تەشک] ئێسک قورس.

بەد تەشکی/bed teşikî: نچ:[ بەدتەشک+ ی] ئێسک قورسی.

بەد تەور/bed tewir: ئانتـ:[ بەد( ڎ)+ تەور] بەدڕەفت.

بەد تەوری/bed tewirî: ئانتـ:[ بەدتەور+ ی] بەدڕەفتی.     

بەد توخم/bed tuxim: ئانتـ:[ بەد+ توخم] مرۆڤی ناڕەسەن.

بەدتوخمی/bed tuximî: نچ:[ بەدتوخم+ ی] بەدتوخمی.  

بەدچارە/bed çare: ئانتـ:[ بەد+ چارە (چهرە)] ڕووگرژ، خوێنتاڵ، ئێسک قوورس، بەدگل( فە).

بەد حیساب/bed ĥîsab: ئانتـ:[ بەد+ حیساب][ رۆژک]

1 – مرۆڤێك لەسەودا ئ مامەڵەدا سەرڕاست نەبێت.

2 – قەرزكوێر: ئەو كەسەی قەرزی خەڵک نەداتەوە.  

بەد حیسابی/bed ĥîsabî: نتـ:[ بەدحیساب+ ئی]

1 – ناڕاستی لە سەودا.

2 – قەرزكوێری.

بەدخۆراک/bedxorak: ئانتـ:[ بەد +خۆراک] دژلەوەر.

بەدخۆراكی/bedxorakî: نچ: دژلەوەری، بەدخۆری.

بەدخۆری/bedxorî: نچ: خراپ خۆری.

بەدخوو/bedxû: ئانتـ: [بەد+ خوو] شەرخواز، نەقەنو، گاریس، بێ فەر، کنوژ، بەدخواز، ڕژد، سیتار، خنز : مرۆڤێ یان گیاندارێک كە خووی خراپی هەبێت.[ ئینگـ : wicked]{ سەلاحەدین، ل، 1147}{ }

بەدخووبوون/bedxûbûn: كتن:[ بەدخوو+ بوون] خراپ بوونی خووی گیاندار.

بەدخووكردن/bedxûkirdin: كتپ:[ بەدخوو+ كردن] خراپ كردنی خووی گیاندار.

بەدخوویی/bedxû: نچ:[ بەدخوو+ ئی] سگووم، پرووزی، نەگونجاوی، بەدڕەوشتی.

بەدخوڕە/bed xure: ئانتـ:[ بەد+ خوڕە(خواهستن)] بەدخواز : كەسێک كە خراپەی خەڵكی تری بووێت.

بەد خواهی/bed xwahî: نچ:[ بەد+ خواهی] ویستنی خراپی كەسێكی تر.

بەد ڕا/bed řa: ئانتـ:[ بەد+ ڕا( ڕێ، ڕێگا)] كەسێک كە ڕێگەی خراپی گرتبێتە بەر. كەسێک كە بیرو ڕای چەوت و ناڕاستی هەبێت. چ دەربارەی خەڵک یان شتێک یان بیرو باوەڕێک.

بەد ڕایی/bed řayî: نچ:[ بەدڕا+یی] بەڕێگەی خراپەدا ڕۆیشتن. خاوەنی بیرووبۆچوونی خراپ.

بەد ڕەسەن/bed řesen: ئانتـ:[ بەد+ڕەسەن] بەدنەژاد، بەدتوخم، نانەجیب.

بەد ڕەسەنی/bed řesenî: نچ: بەدنەژادی.

بەد ڕەنگ/bed řeng: ئانتـ:[ بەد+ ڕەنگ] حاڵی هەرشتێكی ڕەنگی ناشرین وتەڵخ بێت.

بەد ڕەوشت/bed řewşit: ئانتـ:[ بەد+ ڕەوشت] بەدخوو.

:: پیاوێکی بەد ڕەوشت.

بەد ڕەوشتی/bed řewşitî: نچ:[ بەدڕەوشتی] بەدڕەفتاری، داوێن پیسی، كۆكنەیی.  

بەد زات/bed zat: ئانتـ:[ بەد+ زات] كەسێک كەزات و دەروونی خراپ بێت، بەدڕەسەن، بەدجنس.

بەد زاتی/bed zatî: نچ:[ بەدزات+ئی] بەدزات بوون، كردەوەیەكی كەسی بەدزات، ناجسنیی، بەدڕەسەنیی.

بەد زمان/bed ziman: ئانتـ:[ بەد+ زمان] ئاشووبگێڕ، بەدبێژ: كەسێک چاكەی بەزماندا دا نەیەت یاجوێن بەهەمووكەس بدات، جوێن فرۆش.

بەد زمانی/bed zimanî: نچ:[ بەدزمان+ ئی] زمانپیس بوون، كار وكردەوەیەكی كەسی بندزمان، بەدزوانیی، زمانتاڵیی، جنێوفرۆشیی.

بەد زمانی كردن/bedzimanî kirdin: كتپ:[ بەدزمانی+ كردن] جنێودان، بەدزمان بوون.

بەد زوان/bed ziwan: ئانتـ:[ بەد+ زوان] بەدزمان.

بەد دەس/bed des: ئانتـ:[ بەد+ دەس( دەست)] پزوودەس، ملهوور.

بەدسەكوت/bedsekut: ئانتـ:[ بەد+ سەكوت] بەدشێوە، سەرو سەكوت ناشرین.

بەد سروشت/bedsruşit: ئانتـ:[ بەد+ سروشت] كەسێک كە بە سكماک بەدخوو بێت.

بەدفەڕ/bedfeř: ئانتـ:[ بەد+ فەڕ]بێ فەڕ، نەها بەدواز، تووش، كەراڤی، دژوار : كەسێكی بەكردەوە یان بەزار ئازاری خەڵک بدات.

بەدفەڕی/bedfeřî: نتـ:[ بەدفەڕ+ ئی] بێفەڕی، قەشقەیی.

بەدفەساڵ/bedfesaľ: ئانتـ:[ بەد+ فەساڵ] ڕەزاگران، ئێسک قورس، بەد قەلافەت.

بەدقەوارە/bedqeware: ئانتـ:[ بەد+ قەوارە] كەسێک كە قەدو باڵای ناڕێک وناقۆلابێت.

بەدكار/bedkar: ئانفا:[ بەد+ كار( كردن)] خراپەكار، نابەکار، بەدکردەوە : كەسێک كە كردەوەی بەد بێت.[ ئینگـ : rascal, villain, rogue, scoundrel ]

{

ئەی نەفسی بەدکار بەسە تاکەی مەیلی دووری خوا ئەکەی
بەسەتاکەی بێ ئەمری خوا تۆ لە من داوا ئەکەی
خەڵکی بە نەفسی سێبەری باخی بەهەشتی کڕی
تازە خەریکە تۆ جەهەنەم بەمن ئاوا ئەکەی

}{ حەمدی}

بەد كاری/bed karî: نچ: خراپەكاری.

بەد كردار/bed kirdar: ئانفا: بەدكار.

بەد كردەوە/bed kirdewe: ئانفا: بەدكار.

بەد گڵ/bed giľ: ئانتـ:[ بەد+ گڵ] بەدتوخم، دزێو، ناشیرین.

بەد گمۆ/bed gimo: ئانتـ:[ ل] ڕاڕا، بەدگومان.

بەد گۆ/bed go: ئانفا:[ بەد+ گۆ( گۆتن)] دووزمان، ئاشووبگێڕ : كەسێک كەباش كەس نەڵێت.

بەدگۆیی/bedgoyî: نچ: داشۆڕین. 

بەدگۆی كردن/bedgoy kirdin: كتن:[ ل] دووزمانی كردن.

بەد گومان/bed guman: ئانتـ:[ بەد+ گومان] كەسێككەبیری دەربارەی مرۆڤ باش نەبێت.

بەد لخاو/bed lixaw: ئانتـ:[ بەد+ لخاو]

1 – خراپ پەروەردەكراو یان مرۆڤی سەركێش و كەللەڕەق.

2 – ئەسپ كە هەر وولاغێكی دیكەی سواری كە قبوول نەكات لخاوی دەدەمی بكرێت.

بەددڵ/beddiľ: ئانتـ:[ بەد+دڵ] دڵپیس، كینەدار.  

بەدمەست/bedmesit: ئانتـ: [ بەد+ مەست] مەستی كەلەلا، زۆر سەرخۆش.

بەد مەستی/bed mestî: نچ: شەر و هەرای مەستانە.

بەدناو/bednaw: ئانتـ:[ بەد+ ناو] كەسێك كە ناوی بەخراپە زڕابێت.

بەد ناوبوون/bed nawbûn: كتن: ناوزڕان بەخراپە.

بەد ناوكردن/bed nawkirdin: كتپـ:

1 – ڕیسواكردن، ناوزڕاندن، ئابڕووبردن، ئەتككردن.

2 – ناووناوتۆرە شوێن خستن، بەیت بالۆرە بۆ هەڵبەستن، بەپەندكردن.

بەد نەژاد/bed nejad: ئانتـ:[ بەد+ نەژاد] بەدڕەسەن.

بەد نگین/bed nigîn: ئانتـ: بەدبەخت.

بەد نگینی/bed nigînî: نچ: بەدبەختی.

بەد نمەک/bed nimek: ئانتـ:[ بەد+ نمەك] دڵڕەش، گزیكەر: كەسێكە كە بەرامبەر بە چاكەخراپە بكات، پێنەزان و سپڵە.

بەد نمەكی/bed nimekî: نچ: سپڵەی.

بەد نێو/bed nêw: ئانتـ:[ بەد+ نێو] بەدناو.

بەد نێوی/bed nê: نچ: بەدناوی.

بەد نها/bed niha: ئانتـ:[ بەد+ نها] بەدسروشت.

بەد نیهاد/bed nîhad: ئانتـ:[ بەد+ نیهاد] بەدسروشت.

بەد واچ /bed waç: ئانتـ:[ بەد+ واچ(ڤاچ)] زمان پیس.

بەد واز/bed waz: ئانتـ:[ بەد+واز] بەدفەڕ، ئەوەی خراپەی خەڵكی دەوێت. فیتنەجۆ.

{

تۆبەدەستی قەسید جە بەدوازەكەم

منت بێ نازكەردساحیب نازەكەم

}{ سیدی. هـ}.

بەدوودم/bed wudim: ئانتـ:[ بەد+ وودم] قۆشە، شووم.

بەد ووم/bed wum: ئانتـ:[ بەد+ ووم] بەدوودم.

بەد وێژ/bed wêj: ئانتـ:[ بەد+ وێژ( وێژتن)] بەدگۆ، زووان تاڵ.

بەدها/bedha: ئانتـ:[ ل] بەدخواز.

بەد هاتنەڕێ/bed hatineřê: كتن، شڕ:[ بەد+ هاتن+ ئە +ڕێ] تووشی بەدی بوون، تووشی كێشە و ناخۆشی بوون، خراپەهاتنەڕێ.

بەد هەڵمژین/bed haľmijîn: نتـ: خراپهەڵمژین.

بەد هێنان/bed hênan: كتن:[ بەد+هێنان] تووشی خراپەو ناخۆشی هاتن. خراپ بۆهاتن، شانسی خراپ هێنان.

بەدی/bedî: نچ:

1 – ئەوەی پێوەندی بە( بەد)ەوە هەبێت.

2 – خراوی، خراپی.

3 – تشت بینین

بەدی كردن/bedîkirdin: كتپ:

1 – خراپەكردن.

2 – شت بینین

.

.

.

.