تێگەیشتن⁄ têgeyiştin: کتن:[ کباک][ تێ+ گەیشتن] ئاڤسین، ئەنەباوی، تێگهاشتن _ تێگهیشتن _ تێگهین( کباک)، تێگەیین، تێڕوانین، حاڵیبوون، فامین.[ ئینگـ: Perception]
1 – حاڵی بوون لەمەبەست و ئارێشەیەک.
:: تێگەیشتن لە پڵاوخواردنێ خۆشترە!.
2 – پەی پێبردن، زانین.
تێگەیشت/têgeyişt: نفا:[ تێ+ گەیشت( گەیشتن)]
:: ئەو تێگەیشت لە وانەکانی ژیان.
تێگەیشتوو/têgeyiştû: نفا:[ تێگەیشتن]
1 – مرۆڤی زانا و زیرەک و ئاقڵ.
2 – تێگەییو : ئاگادار لە ئارێشەکانی رۆژ و ژیان.
تێگەیشتوویی/têgeyiştûyî: نچ:[ تێگەیشتوو+ ئیی] ئاکامی تێگەیشتن، بیرتیژی، حاڵی بوون، دووربینی.[ ئینگـ: Insight]
بەهەڵەتێگەیشتن/beheľetêgeyiştin: کتن:[ بە+ هەڵە+ تێگەیشتن]
.
.
.
.